لڤین
وتەبێژی یەکێتی لەبارەی براکەی بەشار لە سلێمانی هاتە دەنگ و دەڵێت “سلێمانی، پاشهڵ پیسی وهكو ماهر ئهسهد حهشار نادات”.
سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند “هەر کەسێک بیەوێت بە پیادەڕەوی لە سوریاوە بێتە هەرێمی کوردستان، دەبێت بەناو هەولێردا یاخود بەناو عێراق بچێتە سلێمانی، خۆ سلێمانی لەسەر سنوری سوریا نییە”.
پیرە وتیشی “فڕۆکەخانەی سلێمانی بە رووی فڕۆکەخانەی دیمەشق دا کراوە نییە و سلێمانی لەسەر دەریاش نییە، ئیتر چۆن دەتوانرێت لە سوریاوە کەسێک بێتە سلێمانی، بۆیە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هاتنی ماهر ئەسەد بۆ سلێمانی دەستی سیاسیی لە پشتە”.
ناوبراو هێرشدەکاتە سەر براکەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا و دەڵێت “نە کەس هاتووە بۆ سلێمانی، نە سلێمانیش کەسێکی پاشەڵ پیسی وەکو ماهر ئەسەد حەشار دەدات”.