Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سەرۆك وەزیرانی نوێی سوریا دیاریكرا

def ffd bcc e fbebf

لڤین

دەستەی تەحریری شام، “محەمەد بەشیر”ی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی سوریا راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەت بۆ قۆناغی راگوزەر.

بەگوێرەی پێگەی كەناڵی ئەلجەزیرە، راسپاردنی محەمەد بەشیر بە سەرۆك وەزیرانی نوێی سوریا، دوای كۆبونەوەیەكی نێوان ناوبراو و ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆكی دەستەی تەحریری شام و محەمەد جەلالی، سەرۆك وەزیرانی حكومەتی رژێمی پێشو هاتوە.

محەمەد بەشیر، لەدایكبونی ساڵی 1983ی پارێزگای ئیدلبی سوریایە، خاوەنی بڕوانەی ئەندازیاریی كارەباو ئەلیكترۆنی و هەروەها بڕوانامەی شەریعە و یاسایە.

ناوبراو لەو سەردەمی گروپە چەكدارەكان كاتێك كۆنترۆڵی پارێزگای ئیدلبیان لەدەستدابو و حكومەتێكیان بەناوی “حكومەتی رزگاری” دامەرزاندبو، سەرەتا بەڕێوەبەری كاروباری كۆمەڵەكان و پاشان وەزیری گەشەپێدان و دواتر كرایە سەرۆكی حكومەتەكە.

لڤین پرێس
Scroll to Top