لڤین
ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریای به به‌رپرسیار زانی له‌وه‌ی كه له سوریا رووده‌دات به‌هۆی هاوپه‌یمانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران و روسیا و ره‌تكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی، ئاموس هۆكشتاین نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ لوبنان پێیوایه كه رووداوه‌كانی سوریا خاڵێكی لاوازی نوێی حزبوڵایه له لوبنان، چونكه ئیتر ئه‌سته‌مه ئێران كه پێده‌چێت ده‌ستی به كشانه‌وه كردبێت له سوریا، بتوانێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ره‌وانه بكات.
ئاموس هۆكشتاین له وتارێكیدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له میانی كۆڕبه‌ندی ده‌وحه له وڵاتی قه‌ته‌ر پێشكه‌شی كرد، وتی: “باوه‌ڕ ناكه‌م حزبوڵا له‌ناوچووبێت یان شكستی هێنابێت”.
به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه “ئه‌و حزبه كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه، ئیتر ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه كه بتوانێت هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل یان پشتگیری له ئه‌سه‌د بكات”، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت.
جگه له‌وه‌ش پێیوابوو “هه‌ره‌سهێنانی سوپای سوریا له‌به‌رده‌م گرووپه چه‌كداره‌كاندا جێی سه‌رسوڕمانێكی گه‌وره نه‌بوو، به‌ڵام جاری پێشوو دوو زلهێز به هانایه‌وه هاتن”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێران و روسیا كرد كه پشتیوانی دیمه‌شقیان كردووه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆوه.