لڤین
مامۆستایانی بەشی خوێندنی كوردی لە شاری كەركوك، گردبوونەوە و داوایان کرد مووچەكانیان بگوازرێتەوە بۆسەر حکومەتی عێراق و پرۆسەی تەوتین جێبەجێبکەن.
مامۆستایانی بەشی کوردی لە شاری کەرکوک لە گردبوونەوەکەدا رایانگەیاند، داواکارن ئەوانیش وەک فەرمانبەرانی دیکەی پارێزگاکانی عێراق مووچەکانیان بخرێتەسەر تەوتین و لەلایەن حکومەتی فیدڕالەوە مووچەکانیان وەربگرن.
وتیشیان، بەراورد بە نەتەوەکانی دیکەی عێراق، بە کەم سەیری مامۆستایانی خوێندنی کوردی دەکرێت.
هاوکات، ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک زیاتر لە هەشت هەزار مامۆستایە و داوا دەکەن مووچەکانیان تەوتین بکرێت.