لڤین
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل و فەرماندەیەکی سەربازی حەماس دەرکرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “بی بی سی”، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی یاداشتی دەستگیکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل و محەمەد دیف، فەرماندەی سەربازی حەماس دەرکرد.
دادوەرەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، “بیانووی مەعقول” هەیە کە ئەو سێ کەسە “بەرپرسیارێتی تاوانکاری”یان لە ئەستۆ گرتووە بەهۆی تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لە کاتی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا، بەڵام ئیسرائیل و حەماس ئەو تۆمەتانەیان رەتکردووەتەوە.
جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی پەیوەستە بە پشتگیریکردنی ئەو 124 وڵاتەی ئەندامن لە دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان، تائێستاش تەنها وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا رایگەیاندووە، “ئامادەین بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی بنیامین ناتانیاهۆ جێبەجێ بکەین”.