لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

شۆڕش ئیسماعیل: خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە هێزی پێشمه‌رگه له ‌ئاماده‌باشیی تەواودایە

Image

لڤین

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزی پێشمه‌رگه له ‌ئاماده‌باشیی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان”.
دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە قەزای خورماتوو بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی لیوایەکی هاوبه‌شی هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقدا‌ تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو فەرماندە و پاسەوانێکیان شەهیدبوون و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون، شۆرش ئیسماعیل، سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو دوو ئەفسەر و پاسەوانەی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت، “جموجووڵ و مەترسییەکانی گروپی تیرۆریستیی داعش و تاریکپەرستان هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنین لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێزی پێشمەرگەی کوردستان گیانفیدایانە ساز و ئامادەیە بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستان و، لە کێوماڵکردنی ئەو ناوچانە بە هاوکاری سوپای عێراق بەردەوام دەبێت”.
ناوی ئەوانەی شەهدیبوون بەمشێوەیەیە: عەقید روکن سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوج، عەقید محەممەد رەزا کەریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ـی سوپای عێراق و جێگری ملازم دوو، شەریف ئەحمەد محەممەدئەمین.
لڤین پرێس
Scroll to Top