لڤین
سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی گۆشه‌ی عێراقی له كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وا COP29 له وڵاتی ئازه‌ربایجان كرد و رایگه‌یاند كه عێراق كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سامانه سروشتییه‌كان و كۆمه‌ڵگه خۆجێییه‌كانی هه‌یه.
له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له كاره‌كانی لوتكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كه‌شوهه‌وا COP29، كه له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانی گۆشه‌ی عێراقی كرد و وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌گرنگی بایه‌خدانی جیهان به ژینگه كرد و تێیدا پێویستی ئه‌و سه‌كۆیه‌ی خسته‌ڕو به‌وپێیه‌ی ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه بۆ هه‌لی كاركردن و هاریكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان له‌پێناو به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان.
جهختیشيكردهوه، كه عێراق وڵاتێكی مێژوویی دێرینه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سامانه سروشتییه‌كان و كۆمه‌ڵگه خۆجێییه‌كانی هه‌یه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت به‌فیڕۆدانی ئاو به‌هۆی به‌كارهێنانی شێوازه كۆنه‌كانی ئاودێری و حه‌وزی نایاسایی ماسی له قه‌راغی روبارهكاندا چاره‌سه‌ر بكرێت.