لڤین
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی تشرینی دووه‌می 2024، به گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس و له ئه‌نجامی شیكارییه‌كی وردی نموونەی قوربانییه‌كان، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه، نزیكه‌ی 70%ـی كوژراوانی شه‌ڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، له نێوان تشرینی دووه‌می 2023 بۆ نیسانی 2024، ژن و منداڵن.
كۆمیسارانی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پشتڕاستیكرده‌وه كه 8 هه‌زار و 199 كه‌س، له كۆی 34 هه‌زار و 500 كه‌س كه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه‌دا كوژراون، ژن و منداڵ بوون.
راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌وردی: “ئه‌و واقیعه ترسناكه ئاشكرا ده‌كات كه دانیشتوانی ئیسرائیل و غه‌ززه، له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023وه تێیدا ده‌ژین”.
ئاشكرایه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، هێرشێكی كرده سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و له ئه‌نجامدا بووه هۆی به‌رپابوونی شه‌ڕی غه‌ززه.
راپۆرته‌كه ورده‌كارییه‌كانی “كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان” به قووڵی ده‌خاته‌ڕوو، زۆرجار ئه‌و تاوانانه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ ئاستی “تاوانی جه‌نگ” و “تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و ته‌نانه‌ت تاوانی “جینۆساید”.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند راپۆرته‌كه ئه‌وه روونده‌كاته‌وه “باجه گه‌وره و قورسه‌كه‌ی شه‌ڕه‌كه، ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات “حكومه‌تی ئیسرائیل به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌رده‌وامه له رێگریكردن له گه‌یشتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان و وێرانكردنی ژێرخانی مه‌ده‌نی و ئاواره‌بوونی به كۆمه‌ڵی دانیشتوانی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام”.
جگه له‌وه راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: “ئه‌و كارانه‌ی هێزه ئیسرائیلییه‌كان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، بوونه‌ته هۆی ئاستێكی بێوێنه له كوشتن و مردن و برینداربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی برسییه‌تی و نه‌خۆشی و په‌تا”.