لڤین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، له‌ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر دزێك ده‌ستگیرده‌كات كه 57 ملیۆن دیناری له ناوبازاڕی سلێمانی دزی و ته‌واوی پاره‌كه‌ش بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “كاتژمێر 4ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 2024/10/20 له‌ناوبازاڕی شاری سلێمانی دزێك قاسه‌ی دوكانێك ده‌بڕێت و بڕی ( 57 )ملیۆن دیناری عێراقی ده‌دزێت و راسته‌وخۆ تۆمه‌تبار ته‌واوی پاره‌كه لهمهخزهنێكدا ده‌شارێته‌وه”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌بڕیاری دادوه‌ر، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكرد و به‌سوود وه‌رگرتن له‌تۆڕی كامێراكانی چاودێری ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه ده‌ستنیشانكرا و ده‌ستگیركرا،ته‌واوی پاره‌كه‌ش بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه”.
ئاسایشی سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی (443) له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه به‌رده‌وامه.