لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان: 58 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر خەڵکدا دابەشکراوە

nawt 30102023 1

لڤین

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، نەوتى سپى بەسەر 292 هەزار خێزان دابەشکراوە.
بەگوێرەى دواین داتاى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، هەتا رۆژی 17ـى 10ـى 2024، 58 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بەسەر 292 هەزار خێزان دابەشکراوە، کە کۆى گشتى 30% خێزانەکانى هەرێمى کوردستان دەکات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دابەشکردنى نەوتى سپی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانى گرتووەتەوە.
لە هەرێمى کوردستان یەک ملیۆن و 256 هەزار خێزان یەک بەرمیل نەوتى 200 لیترى بە 104 هەزار دینار وەردەگرن. هاوکات، هێشتا 70%ـی خێزانەکانى هەرێمى کوردستان نەوتى سپى بەسەریاندا دابەشنەکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، یەک بەرمیل نەوتى سپى 220 لیترى لەبازاڕدا، نرخەکەى لەنێوان 145 بۆ 150 هەزار دینارە.
لڤین پرێس
Scroll to Top