لڤین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه “موراهیقی له‌ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا مه‌عزوره، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی عومرێكی زۆر موراهیقی سیاسی عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ده‌شڵێت: “به‌داخه‌وه ئه‌قڵی ئه‌منی و عه‌سكه‌ری و تۆقاندن له كوردستان حوكم ده‌كات”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ١٤/١٠/٢٠٢٤، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و سه‌رۆكی لیستی ژماره ١٤٨ و ژماره‌یه‌ك له كاندیدانی بازنه‌ی سلێمانی، سه‌ردانی قه‌زای پێنجوێنی كرد و له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی له ده‌ڤه‌ره‌كه رایگه‌یاند كه “موراهیقی له‌ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا مه‌عزوره، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی عومرێكی زۆر موراهیقی سیاسی عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه”.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وتی: “به‌داخه‌وه ئه‌قڵی ئه‌منی و عه‌سكه‌ری و تۆقاندن له كوردستان حوكم ده‌كات ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی قه‌زایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كوو پێنجوێن كه سه‌نته‌رێكی بازرگانی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێم ئاوڕی لێنه‌درێته‌وه و خزمه‌ت نه‌كرێت”.
وتیشی: “لای یه‌كگرتوو پێنجوێن له هه‌موو بواره‌كانی عیرفان و شۆڕش و ئایین و گشت بواره‌كاندا جێگه‌ی شانازییه، به‌ڵام جێی داخه وه‌فا بۆ قوربانیدانهكانتان نه‌بووه”.
ئه‌مینداری یه‌كگرتوو بۆ پێنجوێنییه‌كان باسی له‌وه كرد كه “له‌هه‌مان كاتدا پێیتان ده‌ڵێم گله‌یی له به‌ختی خۆتان مه‌كه‌ن هه‌موو كوردستان به‌ختی وه‌ك ئێوه‌یه، ئێمه 30 ساڵ پێش ئێستا كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ده‌ست به‌ده‌ست نوێژ و خوێنهوارمان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دامه‌زراند.. له‌و ماوه‌یه‌وه تا ئێستا له ململانێی قورسداین بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و خواروخێچییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، باج و قوربانی زۆرمان بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه داوه”.
راشیگه‌یاند كه “له ئێستادا هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسسازمان له پێشه بۆ سه‌رخستنی ماف و داواكارییه‌كانتان و ڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی چه‌وت و خواری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه، پێویسته ٢٠/١٠ بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگ و ده‌نگ به لیسته سه‌ربه‌رز و رابردوو پاك و دڵسۆزهكهتان لیستی ژماره ١٤٨ی یه‌كگرتوو بده‌ن”.