لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

لەهێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری لوبنان لانیکەم 18 کەس دەکوژرێن

2bfbdc2b فەڵەستین

لڤین

خاچی سووری لوبنان ڕایگەیاند ئیسرائیل شەڕەکەی لەگەڵ حزبەڵا لە لوبنان چڕتر کردووەتەوە و ڕۆژی دووشەممە،14ی مانگی دە هێرشی کردووەتە سەر شارۆچکەی ئەیتو و بەو هۆیەوە لانیکەم 18 کەس کوژران. ئەیتو لە باکووری لوبنانە و زۆرینەی دانیشتوانی مەسیحین و دوورە لە بنکە سەرەکییەکانی حزبوڵا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

هەرچەندە سەرنجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە لوبنان تا ئێستا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی دۆڵی بیقاع و دەوروبەری بەیروت بووە، بەڵام هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیسرائیل لەو هێرشەدا “بەرپرسێکی باڵای حزبوڵای”ی کردۆتە ئامانج.

جۆزێف تراد، سەرۆکی شارەوانی ئەیتو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە موشەکەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەی باکوور بەر خانوویەک کەوتووە کە بە کرێ درابووە خێزانە ئاوارەکان. خاچی سوور ئاماژەی بەوەشکردووە جگە لەو ژمارەیەی کە گیانیان لەدەستداوە، چوار کەسیش برینداربوون.

هەروەها سوپای لوبنان ڕایگەیاندووە لە هێرشێکی ئیسرائیل لە ناوچەی نەبەتیە لە باشووری لوبنان محەمەد کامێل نەعیم، فەرماندەی یەکەی مووشەکی دژە تانکی حزبوڵا کوژراوە.

سوپای ئیسرائیل تا ئێستا بە فەرمی هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە.

سەرچاوە/رۆیتەرز

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks