لڤین
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا داوای لە حزبوڵای لوبنان کرد دەستبەجێ بۆردومانكردنی ئیسرائیل ڕابگرێت و جەختی لەوەکردەوە، کە دەبێت “دەستبەجێ بگاتە ئاگربەست” لە لوبنان.
ئیمانوێل ماکرۆن لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نهبیه بری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، “دەبێت دەستبەجێ ئاگربەست لە لوبنان رایگهیهنرێت”، داوای لە حزبوڵای لوبنان کرد “دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕابگرێت”.
هەروەها ماکرۆن “نیگەرانی زۆری خۆی دەربڕی سەبارەت بە چڕبونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و کاردانەوەی کارەساتبارەکانیان لەسەر دانیشتوانی مەدەنی”.
11ی ئهم مانگه، سەرۆک کۆماری فڕەنسا بانگەوازی خۆی بۆ ڕاگرتنی هەناردەکردنی ئەو چەکانەی کە لە کەرتی غەززە و لوبنان بەکارهێنراون نوێکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، تاکە ڕێگەی مومکینە بۆ کۆتاییهێنان بەو دو ململانێیەی کە لە نێوان ئیسرائیل لە لایەک و بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و حزبوڵای لوبنان ڕودەدات.
ململانێی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان ساڵێک لەمەوبەر سەریهەڵدا کاتێک ئەو گروپە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت دەستیکرد بە تەقاندنی موشەک بەرەو باکوری ئیسرائیل بۆ پشتیوانی لە حەماس لە شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززە، کە دوای هێرشێکی بزوتنەوەی فەڵەستین بۆ سەر باشوری غەززە سەریهەڵدا ئیسرائیل، لە ئەنجامدا لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستدا.
ململانێکان لە چەند هەفتەی ڕابردودا توندتر بون، ئیسرائیل بۆردومانی ناوچەکانی باشوری بەیروت و باشوری لوبنان و دۆڵی بیقاعی کرد و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای حزبوڵای لوبنان کوژران و هێزی زەمینی ڕەوانەی ناوچەکانی باشوری لوبنان کرد، هاوکات حزبوڵای لوبنان به تهقاندنی موشەک وهڵامی دایهوه.
ماکرۆن وتی، “ئێمە جەختمان لەسەر پێویستی ئاگربەست کردەوە، ئاگربەستێک پێویستە لە غەززە و لە لوبنان، لە ئێستادا پێویستە هەم بۆ بارمتەکانمان و هەم بۆ خەڵکی مەدەنی کە قوربانی توندوتیژین، هەروەها بۆ دورکەوتنەوە لە فراوانبونی ململانێ”.