لڤین
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌په‌یامێكدا بۆ یه‌كێتی و پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژگار ده‌ریده‌خات بانگه‌شه دینییه‌كانتان بۆ ڕیكلامی هه‌ڵبژاردنه یان بیروباوه‌ڕتان گۆڕاوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كگرتوی ئیسلامی، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی ڕانیه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامیی، به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كانی یه‌كگرتو له بازنه‌ی سلێمانی، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ڕایگه‌یاند، “ڕۆژگار ده‌ریده‌خات كه پارتی و یه‌كێتی بانگه‌شه ئایینییه‌كانیان بۆ ڕیكلامی هه‌ڵبژاردنه یان بیروباوه‌ڕیان گۆڕاوه”.
وتیشی، “بۆ ئێمه وه‌ك یه‌كگرتو كه حزبێكی ئیسلامین و پاشگری ئیسلامیمان پێوه‌یه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گۆشكراوین به نوێژ و ڕۆژو و شه‌ونوێژ و پابه‌ندی ته‌واومان به به‌ها دینییه‌كان هه‌بوه ئاساییه و مافی خۆمانه كه ئیسلامی بونمان بۆ بانگه‌شه به‌كاربهێنین، به‌ڵام هیوادارم بانگه‌شه ئایینییه‌كانی ئه‌وان و داخستنی شوێنه خراپه‌كانیان بیروباوه‌ڕبێت نه‌ك ریكلامی هه‌ڵبژاردن”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان و داخستنی، تاوانێكی نائه‌خلاقی و سیاسی بو، فێڵ و پیلانی بۆ داڕێژرا بو بۆ نائومێدكردنی خه‌ڵك، بۆیه له ڕانیه ده‌روازه‌ی ڕاپه‌رین ده‌روازه‌ی شكاندنی شكۆی زوڵم و سته‌م داوا له گه‌نجان كچان و كوڕان به‌تایبه‌ت و سه‌رجه‌م توێژه‌كانی دیكه به‌گشتی ده‌كه‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی په‌رله‌مان له‌رۆژی 20/10 بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و سزای ده‌سه‌ڵات بده‌ن و تۆڵه‌یان لێبكه‌نه‌وه، كاری جددی بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كگرتو، لیستی خوا له‌خۆ ڕازیكردن، لیستی خزمه‌ت به خه‌ڵك، لیستی كاندیده ئازا و چاونه‌ترس و بوێر و شاره‌زا و ده‌ستپاك و ڕاستگۆكان”.