لڤین
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، یه‌ك حزب هه‌یه كه ده‌توانێت خزمه‌تی كوردستان بكات و پاشگه‌زبوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه وتویه‌تی پارتی و یه‌كێتی كێبڕكێی یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی په‌یامه ئاست نزمه‌كه‌ی پارتی بینیوه، بۆی ده‌ركه‌وتوه كه “ئێستا ته‌نها یه‌كێتی هه‌یه و پارتی ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌ژنۆ”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە كەرنەڤاڵی حزبەكەی لە گەرمیان ڕایگەیاند، “داوای لێبوردن لە گەنجان و ژنان و دانیشتوانی گەرمیان دەکەم بەهۆی نەبونی هەلی کاری گونجاو، گەرمیانیەكان رێگربون و نەیانهێشت پارچە پارچە بین، بۆیە داوای دەنگ لە گەرمیانەکان دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بەم حکومەتە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی ساختەکاری بۆ ناکرێت و لەهەڵبژاردن تۆقیون، هەوڵی دواخستنی داوە، چونكە ناتوانێت ساختەکاری بکات.
بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەشكرد، “ئەمجارە پارتی دەخەینە سەر ئەژنۆ، هیچ کاتێک یەکێتی هێندەی ئێستا بەهێز نەبوە، پارتی بەو کارە بچوکانەی کۆتایی هات تەواو بو، تەنها یەکێتی ماوە، لە هەولێرەوە بە پارتی دەڵێم کۆتایی بە چی دەهێنین، ئەوەی پارتی نایزانێت دیموکراسییە”.
ئەوەشی خستەڕو، “پارتی لە دیبەیت دەترسێت، بەڵام من هەڵەبوم کە سەرۆکی یەکێتیم و داوای دیبەیتم کردوە لە مەسرور بارزانی، لەکاتێکدا ئەو جێگری دوەمی سەرۆکی پارتییە”.
بافڵ تاڵەبانی ڕونیكردەوە، “دو ساڵ پێش ئێستا بە د. فوئادم وت بە پارتی بڵێت دەستی کاک مەسعود ماچ دەکەم با رێکكەوین بۆ خزمەتی کوردستان، بەڵام وتیان رێککەوتن ناکەین، بۆیە هەر ئەو رۆژە وتم پارتی دیموکراتی کوردستان دەخەمە سەر ئەژنۆ”.