Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

خامنەیی خەڵاتی ئەو جەنەڕاڵەی کرد کە فەرماندەیی هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل کرد

GZM9i 8XsAAVIk8 585x378 1

لڤین

عەلی خامنەیی، رابەڕی باڵای ئێران خەڵاتی پێشکەشی جەنەڕاڵ ئەمیرعەلی حاجیزادە کرد کە فەرماندەیی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل کرد.

لە بۆنەیەکدا کە چەند فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانیش بەشداربوون، عەلی خامنەیی مەدالیای “فەتح”ـی بەخشی بە حاجیزادە کە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانە و سەرپەرشتی هیرشەکەی ئێرانیشی بۆ سەر ئیسرائیل کرد.

ئێران لە ئێوارەی 01-10-2024 نزیکەی 200 مووشەکی بالیستی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و دواتر سوپای پاسداران رایگەیاند، هێرشەکەیان “سەرکەوتوو” بووە و 90%ـی ئامانجەکانی پێکاوە، بەڵام ئیسرائیل رایگەیاند، بەرپەرچی زۆربەی مووشەکەکانی ئێرانیان داوەتەوە.

لەدوای هێرشەکە، ئیسرائیل چەندین جار هۆشداریداوە کە تۆڵە دەکاتەوە و هێرش دەکاتەسەر ئێران. لە ئێستادا میدیاکانی جیهان باس لە چەند ئەگەرێکی هێرشی ئیسرائیل دەکەن بۆ سەر ئێران کە خۆیان دەبیننەوە لە بەئامانجگرتنی پێگە ئتۆمییەکانی ئێران یان دامەزراوە نەوتییەکانی وڵاتەکە.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی ئێران دووپاتیانکردووەتەوە، ئیسرائیل هێرش بکات، ئەمجارە بەشێوەیەکی “تووندتر” وەڵامی دەدەنەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top