لڤین
ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە لە ئارادایە، بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی ئێران ڕاگیران.
یەکشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2024 ئاژانسی مێهری ئێران، بڵاوی کردەوە، لە کاتژمێر 9ـی ئەم شەو تا کاتژمێر شەشی بەرەبەیانی سبەی دووشەممە، بەشێک لە گەشت ئاسمانییەکانی ئێران ڕادەگیرێن.
ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە لە ئارادایە بۆ سەلامەتی گیانی فڕۆکەوان و سەرنشینان بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکە ڕادەگیرێن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی ئەگەری وەڵامدانەی ئیسرائیل چەندین جار گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە. شەوی سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران لە دژی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان، سەدەها مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە هێرشەکە زیاتر لە 400 مووشەک ئاراستەکراون، بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت: نزیکەی 280 مووشەک بوون، فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن و سەرجەم رێڕەوە ئاسمانییەکانیش بە ئاراستەی وڵاتەکەی داخستوون.