Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

شاره‌وانی سلێمانی هاوڵاتیان له‌ داخستنی‌ شه‌قامێك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

لڤین

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی هاوڵاتیان له‌ داخستنی‌ شه‌قامی به‌رده‌م شوقه‌كانی ده‌روازه‌ و پارێزگای سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و داواكاره‌ هاوڵاتیان شه‌قامه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ر به‌كاربهێنن.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ “ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2024/10/1 له‌ كاتژمێر پێنجی ئێواره‌وه‌ ئه‌م شه‌قامه‌ی به‌رده‌م شوقه‌كانی ده‌روازه‌ و پارێزگای سلێمانی به‌ربه‌ست ده‌كرێت به‌ ئاگاداریی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی پێكھێنراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌”.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ داخستنی‌ ئه‌و شه‌قامه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌قامی خزمه‌تگوزاریی شاڕێی پێشمه‌رگه‌یه‌.

شاره‌وانیی سلێمانی داواكاره‌ له‌ ھاوڵاتیان كه‌ “شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌كار بھێنن تا كاره‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا”.

لڤین پرێس
Scroll to Top