لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سودانی: تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵا بەزاندنی هێڵە سوورەکانە

sudani 2024

لڤین

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کوشتنی حەسەن نەسروڵا، پێشێلکردن و دەستدرێژییە بۆ سەر هێڵە سوورەکان، جەختیشیکردەوە لە هەڵوێستی جێگیری عێراق سەبارەت بە لوبنان و فەڵەستین.

نووسینگەی سودانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کردەوە تاوانکارییەکەی دوێنێی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، دەرخستنی خواستی ئیسرائیلە بۆ فراوانبوونی ململانێکە لەسەر گیانی گەلان و ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق روونیکردووەتەوە، ئەرکی وڵاتانی زلهێزی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی خاوەن هەژموونە، بەرپەرچی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بدەنەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هەڵوێستی خۆی و لە پاڵ گەلی فەڵەستین و لوبناندا دەوەستێتەوە.

ئەو لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ حکومەتی عێراق، بە بۆنەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانەوە، سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks