لڤین
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانی باڕه‌كه‌ی پابكی له نیویۆرك كردوه و به‌رگره‌كانی پێشكه‌ش به كڕیاره‌كانی كردوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا پاره‌ی به بیتكۆین داوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی بلومبێرگ، ترامپ ڕایگه‌یاندوه كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره پاره به بیتكۆین ده‌دات و بوه‌ته یه‌كه‌م سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا له مێژوی ئه‌مریكادا كه بیتكۆین به‌كاربهێنێت.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی بلومبێرگدا هاتوه، “دۆناڵد تره‌مپ هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی دیجیتاڵی دروست بكات، له باڕێكی نیویۆرك به‌رگری پێشكه‌ش به لایه‌نگرانی كردوه و به بیتكۆین پاره‌ی داوه”.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، كاتێك چوه‌ته ناو باڕهكهوه، تره‌مپ به چه‌پڵه‌یه‌كی به‌رز پێشوازی لێكراوه، دوای ئه‌وه تره‌مپ پرسیاری له كڕیاره‌كان كردوه، “كێ به‌رگرێكی ده‌وێت؟”
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، تره‌مپ نزیكه‌ی هه‌زار دۆلاری بۆ ده‌یان به‌رگر خه‌رجكردوه.
تره‌مپ پێشتر به‌ڵێنیدابو ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه كۆشكی سپی، ئه‌مریكا ده‌بێته “پایته‌ختی جیهانی” دراوه كریپتۆكان، له مانگی (تهمموز/7)ی ئه‌مساڵیشدا نیازی خۆی ڕاگه‌یاند كه یه‌ده‌گێكی ستراتیژی نیشتمانی بیتكۆین دروست بكات ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت.
بڕیاره له مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی داهاتوی ئه‌مریكا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت، كه تره‌مپ به نیازه خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كاندید بكات، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه كۆشكی سپی و بۆمهبهسته كێبڕكێ كامالا هاریس كاندیدی دیموكراته‌كان ده‌كه‌ن.