Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزارەتی کۆچ و كۆچبەرانی عێراق: ئەو كەسانەی دەستیان هەیە لە رشتنی خوێنی عێراقییەكان ناتوانن بگەڕێنەوە وڵات

لڤین

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، “ئەو کەسانەی کە مەلەفی ئەمنی و دەستیان هەیە لە رشتنی خوێنی عێراقییەكان ناتوانن بگەڕێنەوە وڵات”، وەك ئاماژەدان بەو عێراقییانەی لە كەمپی هۆڵی رۆژئاوای كوردستانن.

کەریم نوری، یاریدەدەری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: نزیکەی 54 هەزار کەس لە کەمپی هۆل هەن کە 20 هەزار کەسیان عێراقیین، و تا ئێستا چوار هەزار عێراقی گەڕاونەتەوە وڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراقییە ئاوارەبووەکان جیاوازن لەوانەی کە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەفریقا و ئاسیایەوە چونەتە ناو داعش، بەو پێیەی هاوڵاتی ئەو وڵاتانە بەمەبەستی شەڕکردن چونەتە ئەو ناوچانە نەک بۆ گەشتوگوزار، لەکاتێکدا ئەوانەی ئاوارەبوون لە عێراق بەشێكیان بێتاوانن و ناتوانرێت تاوانی كەسانی تریان بخرێتە ئەستۆ.”

راشیگەیاند، “حکومەتی عێراق پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی دەستپێکردوە، ئەویش دوای ئەنجامدانی وردبینییەکی ئەمنی گشتگیر لەسەریان” ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو ئەوانەی لە کەمپەکەدا گەڕاونەتەوە هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنییان لە ناوچەکانیان ئەنجام نەداوە”.

لڤین پرێس
Scroll to Top