لڤین
هەپەگە رایگەیاند، لە دوو چالاكی گەریلادا لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی كوردستان دوو سەربازی توركیا كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە رۆژانی 11 تا 14ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەكانیانەوە پێنج چالاكی لەدژی هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ و خواكورك ئەنجامدراون.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لە دوو لەو چالاكیانەی هێزەكانی گەریلادا كە لە شاخی ئامێدی لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ ئەنجامدراون، دوو سەربازی توركیا كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربووە.