Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

عێراق لە ڕێگەی وڵاتانی دیکەوە خورما هەناردەدەکات

لڤین

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەگەڵ وەزارەتەکانی کشتوکاڵی هەریەکە لە وڵاتانی مەغریب و لوبنان و تورکیا، رێککەوتووە، بۆ هەناردە و بە بازاڕکردنی خورمای وڵاتەکەی، بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان.

محەمەد خوزاعی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی مانگەکانی هاوین و سەرەتای پایز، وەرزی لێکردنەوە و هەناردەکردنی خورما لە عێراق دەستپێدەکات، بەو پێیەش بەشێکی هەناردەی دەرەوە دەکرێت، بەتایبەت ئەو جۆرانەی لە مانگی ئەیلولدا پێدەگەن.

بەگوتەی خوزاعی، لەماوەی رابردوودا سەردانی هاوبەش لەنێوان عێراق و هەریەکە لە مەغریب و لوبنان و تورکیا ئەنجامدراوە، ئامانج لێیان، کردنەوەی دەروازەی هەناردەکردنە بە رووی خورمای عێراقیدا بۆ وڵاتانی دەرەوە، پێشتر زۆربەی هەرەزۆری خورمای عێراق لە رێگەی ئیماراتەوە هەناردەی دەرەوە کراوە، ئێستا عێراق دەیەوێت دەروازەی زیاتر بۆ بەرهەمی خورمانی وڵاتەکەی بکاتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی 2022 عێراق بڕی 650 هەزار تۆن خورمانی هەناردە کردووە، ساڵی رابردووش 725 هەزار تۆن، چاوەڕواندەکرێت ئەمساڵ بڕەکە زیاتر بێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top