لڤین
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه دو جار ناوچە شاخاوییه‌كانی گوندی گەڵاڵەیان له‌سنوری قه‌زای ماوه‌تی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی بۆردومانکرد.
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، “کاتژمێر 3:10 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دو جار فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی گەڵاڵەیان بۆردومانکردووە”.
وتیشی، “بۆردومانەکە ناوچەی شێخانی لەگوندی گەڵاڵە کردووەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی‌و ماددی لێنەکەوتووەتەوە”.
لای خۆیه‌وه کامەران عوسمان لەرێکخراوی (CPT)ی ئه‌مه‌ریكی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، کاتژمێر 3:25 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، مەرجێکی کۆنی حکومەتی پێشوتری عێراقی لەموچەی شێخان لەپشتی گوندی گەڵاڵای سەر بەقەزای ماوەت بەئامانج گرت. بۆردومانەکە، مەرجەکەی نەپێکاوەو بۆمبەکە لەتەنیشت مەرجەکە بەر زەوی کەوتووە.
ده‌شڵێت، لەکاتی بۆردومانەکە، کۆمەڵێک جوتیارو گوندنشینی گەڵاڵە لەدەوروبەری شوێنی بۆردومانەکە سەرقاڵی کارکردن و جوتیاری بون‌و “هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبۆتە قوربانی.”
به‌رده‌وام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كات‌و به‌وهۆیه‌وه تائێستا سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بونه‌ته قوربانی، هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم‌و عێراقیش بێده‌نگ‌و بێهه‌ڵوێستن له‌ئاست ئه‌و بۆردومانانه.