لڤین
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار رایگەیاندووە، بەهۆی کوژاندنەوەی گشتیی کارەبا بۆ پێکەوەبەستنی هێڵەکانی دەربەندیخان – کەلار١ بە وێستگەی نوێی کەلار٢، دابەشکردنی ئاو لە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو رادەگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی ئاو لە کەلار رادەگیرێت.
باسی لەوەش کردووە، بەهۆی کوژانەوەی گشتیی کارەبای بەردەوام بۆ پێکەوەبەستنی هێڵەکانی دەربەندیخان – کەلار۱ بە وێستگەی تازەی کەلار۲، دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت.
ئەوەشی خستووەتە روو، دوای پێکەوەبەستنی هێڵەکە و تەواوبوونی کارەکان، دابەشکردنی ئاو لە کەلار دەست پێدەکاتەوە.