لڤین
هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغیولاری و تونجەر باقرخان سەبارەت بە ١ی ئەیلول ‘ڕۆژی ئاشتی جیهانی’ لە پەیامێکدا هۆشداریان لە بەرفراوانبوونی جەنگەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: “مانادارترین شت لە دژی ئەو جەنگانە، ئەوەیە تێکۆشانمان بۆ ئاشتی زۆر زیاتر بکەین. درووستترین کارێک بکرێت دروستکردنی ژیانێکی نوێیە کە تێیدا مرۆڤەکان بەشێوەیەکی یەکسان و ئاشتی بژین.”
هەروەها دەڵێن، “تاکو ئێستا گەلێک قوربانی داوە و ئازاری زۆر چێژراوە. بۆیە لە ئێستادا جگە لە چەسپاندنی ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکە نییە. بۆ ئەمەش هێز و باوەڕمان هەیە.”