لڤین
به‌پێى نوسراوێكى پارێزگارى كه‌ركوك، دابه‌شكردنى به‌نزینى ئۆكتان به‌رز له كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، له نوسراوێكدا “دەستپێکردنەوەی دابینکردنی بەنزینی ئۆکتان بەرز بۆ ئۆتۆمبێل لە پارێزگاکەی راگەیاند”.
باس له‌وه‌شكراوه “پەیوەندی بە وەزارەتی نەوتى عیراق كراوه بۆ ئەوەی دەستبکرێتەوە بە دابینکردنی بەنزینی ئۆکتان بەرز بۆ کەرکوک، بە شێوەیەک کە هاوڵاتیی متمانەی لەلادروست بێت سەبارەت بە رۆڵی حکومەت و دامەزراوەکان”.
له ماوه‌ى رابردوو دابینكردنى به‌نزینى ئۆكتان به‌رز له كه‌ركوك راگیرا‌و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى شۆفێرانى به‌دواداهات.