لڤین
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه‌كان دوشه‌ممه ئه‌مڕۆ بۆ پشتیوانی له دۆزی فه‌ڵه‌ستین، داوای بایكۆتكردنی به‌رهه‌می ئه‌مریكی و ئیسرائیلی كرد.
موقته‌دا سه‌در له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بایكۆتكردنی كاڵا و به‌رهه‌می ئه‌مریكی، وتی، “به‌ڵێ بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دۆزی فه‌ڵه‌ستین هه‌یه، بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی مرۆڤایه‌تییان خۆشده‌وێت، بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه جه‌ماوه‌رییانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه كه له غه‌ززه روده‌ده‌ن، بۆ ئه‌نجامدانی جیهاد و بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه قه‌واره‌ی تیرۆریستی زایۆنیستی و كرده‌وه و تاوان و تیرۆر و ئاغاكه‌ی ئه‌مریكا، خراپه‌كاری گه‌وره ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، پێویسته بایكۆتی كاڵا و به‌رهه‌می ئه‌مریكی و ئیسرائیلی بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌مه كارێكه كه خودای گه‌وره و ته‌نانه‌ت ویژدانی ئێمه‌ش وه‌ك موسڵمان و مرۆڤایه‌تی ئاشتیخواز دڵخۆش ده‌كات”.
موقته‌دا سه‌در ده‌شڵێت، “هه‌مو ئه‌مانه له ڕێگه‌ی بایكۆتێكی ئاشتیانه به نه‌كڕین یان نه‌فرۆشتن یان ته‌نانه‌ت به‌كارنه‌هێنانی كه‌لوپه‌ل و كاڵای ئه‌مریكی و ئیسرائیلی ده‌بێت، نه‌ك به‌شێوه‌ی توندوتیژی وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن كه ده‌یانه‌وێت عێراقی خۆشه‌ویستمان تێكبده‌ن و به شێوه‌یه‌كی كه‌سی و حزبی سود له‌وه وه‌رده‌گرن، بۆیه با هه‌مومان بایكۆت ده‌ستپێبكه‌ین”.