لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئێستا خەتای كێ بگرین؟

Screenshot 2025 09 29 204714

دیاری محەمەد، بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ

ئەو بودجانەی لە كابینەی نۆیەم دا بۆ پرۆژەكانی ڕێگاوبان خەرجکراوە، ٧٨٪ـی بۆ “زۆنی زەرد” و ٢٢٪ـی بۆ “زۆنی سەوز” بووە.

كۆی گشتی پارەی خەرجكراو بۆ پرۆژەكانی رێگاوبان لە کابینەی نۆیەمدا، ٤.٣ ترلیۆن دینار بووە و بەمجۆرە خەرجکراوە:

ڕێکخستن بەپێی حیزب و پارێزگا:

ناوچەکانی “زۆنی زەرد”: ٧٨٪

هەولێر: ٢.٢ ترلیۆن

دهۆک: ٠.٩٨٦ ترلیۆن

زاخۆ: ٠.٠٦٠ ترلیۆن

سۆران: ٠.٠٩٤ ترلیۆن

کۆی گشتی: ٣.٣٤ ترلیۆن دینار

ناوچەکانی “زۆنی سەوز”: ٢٢٪

سلێمانی: ٠.٤٦٨ ترلیۆن

هەڵەبجە: ٠.١٦٢ ترلیۆن

گەرمیان: ٠.٢٢٧ ترلیۆن

ڕاپەڕین: ٠.٠٨٧ ترلیۆن

کۆی گشتی: ٠.٩٤٤ ترلیۆن دینار

پرسیارەكە ئەوەیە:

بۆچی نادادپەروەریی هەیە لە خەرجکردنی پارە بۆ پرۆژەكان؟

ئایا كابینەی نۆیەم، تەنها بەرپرسیارێتی هەولێر و دهۆكی لە ئەستۆدایە؟ بەرپرسیار نییە لە سلێمانی و هەڵەبجە؟

ئایا تیمی یەكێتی بۆچی بەم ناهاوسەنگییە ڕازیبوون؟

وەزیری ئاوەدانكردنەوە کە خەڵکی سلێمانییە، بۆچی بەم ناهاوسەنگییە ڕازی بووە؟

author dyari
دیاری محەمەد
لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top