مەسروور بارزانی برای لێپرسراوی نووسینگەکەی دەکاتە بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا
لڤین بەڵگەنامەکە بڵاودەکاتەوە
بەدەر لە ڕێنماییەکان و بە شێوەیەکی نایاسایی، بە بڕیاری مەسروور بارزانی و بە ئیمزای دکتۆر ئومێد صەباح لە شوێنی (دکتۆر عبدالفتاح عبدالرزاق)، (دکتۆر ئەمیر عبدالرحمن ئەحمەد) کراوەتە بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا.
دکتۆر ئەمیر عبدالرحمن ئەحمەد، برای شەعبان عبدالرحمن ئەحمەدە کە لێپرسراوی نووسینگەی مەسروور بارزانییە.
لەکاتێکدا بەپێی ڕێکەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا نابێت بە هیچ جۆرێک کەسی تازە لە پۆستی تازە دابنرێت. ئەم جۆرە کارە نایاساییانەیە کە مانگانە کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم درووست دەکات