گه‌وره‌ترین دوژمنی كورد، كوردێكی تره!
(له مه‌لای خه‌تێ وه بۆ حه‌سه‌ن خه‌یر و بارزانییه‌كان
تا ئه‌نه‌كه‌سه و ریفراندۆمچیه‌كان)…
هه‌ر وه‌ك فاكۆلی وتی (ئیتر هیچ شتێ بۆ من مایه‌ی سه‌رسورمان نییه)، بۆیه زۆر ئاساییه كه هه‌زاران كورد، له كوردانی باكور و رۆژئاوای كوردستان ده‌میانكرددۆته‌وه بونه‌ته دوژمن به‌رامبه‌ر به كورد ، به قسه‌و نوسین له سۆشیال میدیا و راگه‌یاندنه‌كانه‌وه یان له ریگه‌ی جاشه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه‌وه ببنه پشت و په‌نای ئه‌ردۆغان و جۆلانی، به ناوی دینه‌وه نه‌فره‌ت له كورد بوون بكه‌ن
له په‌راوێزی روداوه‌كانی ئێستادا كه له ته‌واوی كوردستاندا ده‌گوزه‌رێن، ئێمه مێژوو ده‌خوێنینه‌وه و ده‌توانین ئاینده‌ش بنوسینه‌وه كه سبەینێمان له دوێنی باشتر نابێت، ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا رووبه‌رووی كوردستان بۆته‌وه، به تایبه‌تی له باكور و رۆژئاوای كوردستان، رووداوی ئاسایی نین و ته‌واو چاره‌نووس سازن، كورد ته‌نهایه و به بۆچوونی من لە هەلەمێژووییەكاندا گه‌وره‌ترین دوژمنی كورد، كوردێكی تر بووە! ئه‌گه‌ر جاشه كورده‌كانی (باكور و باشور و رۆژئاوا كه له ئاخوری ئه‌ردۆغاندا ده‌له‌وه‌رێن، لێگه‌رین) رۆژئاوا، سه‌رده‌كه‌وێ!
كورد له شه‌ردا قاره‌مانه به‌ڵام له ئاشتی و رێكه‌وتندا هه‌میشه دۆراوه، له به‌ر دوو هۆكار یه‌كه‌میان رابه‌ر و سه‌ركرده‌مان نین و دووه‌میان ساده‌یی و خۆشباوه‌ری تاكی كورده كه هه‌میشه دوژمنه‌كانی كورد به ته‌ڵه‌ی ئایین كردویان به كۆیله،
دوێنێ و ئه‌مرۆی كورد به یه‌كه‌وه به‌ستراون و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن:
1- مه‌لای خه‌تێ له نێوان (حه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵدا نییه به‌ڵكو حه‌قیقه‌تێكی تاڵه و تا ئێستا كاروانه شومه‌كه‌ی به‌رده‌وامه)
هه‌ر چه‌نده تا ئێستا وێنه‌كه له سوریا به ته‌واویی روون نییه به‌ڵام زۆرێك كه‌وتونە‌ته هه‌له‌كه سه‌ما و خۆشحاڵن به هاتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع و گۆرانی به بالای هێزه ئیسلامیه‌كاندا ده‌ڵێن، له كاتێكدا ئه‌حمه‌د شه‌رع كه‌سێكی گوماناوییه له ناو پلانی ئیسرائیله‌وه هاتووه و په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه سیخوریه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوایه،
دەگێرنەوە كە مەلا محەمەد کوڕی مەلا ئەحمەد کوڕی عەبدولرەحمان، ناسراو بە مەلای خەتێ کەسێکی نموونەیی بووە لە هەموو ڕوویەکەوە کەسایەتییەکی بەهێزی هەبووە ، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دووای ئیبن ئادەم له ساڵی 1815 محمد پاشای ره‌واندز ده‌یكاته موفتی و مەرجەع و شێخ الاسلامی میرنشینی سۆران
حوسێن حوزنی موکریانی باسی ئه‌وه ده‌كات كه فتواكه‌ی مه‌لای خه‌تێ، بۆته هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میرنشینی سۆران،
به‌ڵام دواتر مەسعوود محەمەد و چەند تویژەرێکی دیکە وەڵامیان داوەتەو ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه ئاراسته‌ی مه‌لای خه‌تێ كراون و پێیان وایه جگه له زانایه‌كی ئاینی هیچ كاریگه‌ریه‌كی سیاسی نه‌بووه، هه‌یه ده‌ڵێت فتواكه مه‌لایه‌كی تر بووه دراوه‌ته پاڵ مه‌لای خه‌تێ.
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌راوردێكی خێرا بكه‌یت له نێوان مسوڵمانی ئێستا و مسوڵمانی نزیكه‌ی دوو سه‌د ساڵ پێش ئێستا ئه‌وا به بێگومان مه‌لای خه‌تێ نه‌ك فتوایه‌ك ده‌كرێت چه‌ند فتوای دابێت چونكه خه‌ڵكی ئه‌و كاته زیاتر مسوڵمان بوون و ئاینیان لا خۆشه‌ویست بووه، هاوكات خه‌لیفه‌كانی ئه‌و كاته‌ی تورك رووی ره‌شیان وه‌ك ئێستا بۆ خه‌ڵك ئاشكرا نه‌ببوو، بۆیه ئاساییه مسوڵمانی ساده به سۆزی روكه‌شی دین هه‌ڵبخه‌ڵه‌تی، له ئێستادا هه‌موو دونیا ده‌زانیت كه ئه‌ردۆغان بازرگانی به دینه‌وه ده‌كات، و به ئاشكرا دژه كورده ، كورد له كوێ هه‌بێت چنگی ره‌شی ئه‌و له‌وێیه، به‌ڵام به هه‌زاران كوردی مسوڵمان و كادیری سیاسی و راگه‌یاندنی حیزب هه‌یه له باشور به ئاشكرا پشتگیری له ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن، له هه‌ڵبژاردنا كه‌مپینی بۆ ده‌كه‌ن و له شه‌ری دژی كوردا لایه‌نگری توركیا ده‌كه‌ن، بۆیه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌چمه سه‌ر گۆره‌كه‌ی مه‌لای خه‌تێ له (گۆڕستانی گەردە گەرد) و به هه‌ناسه‌ی سارده‌وه پێی ده‌ڵێم كه مامۆستا وه‌جاغت روونه، ئێستاش به‌شێك له نه‌ته‌وه‌كه‌ی (میرمحمد و نه‌وه‌كانی سه‌لاحه‌دین و شێخ و قازی و مه‌لاكانی كوردستان) تورك و ئه‌ردۆغانی كورد كوژ به مسوڵمان ئه‌زانن و به سه‌ركه‌وتنه‌كانی به سه‌ر كوردا شانازی ده‌كه‌ن، پێان وایه ئه‌وه‌ی دژی ئه‌ردۆغان و جۆلانی بێت نه‌ك ته‌ڵاقی ئه‌كه‌وێت به‌ڵكو كافرو بێ دێنه‌و پێیان ده‌ڵێن (مولحیدی قه‌ومچی!)
فتواكه‌ی مه‌لای خه‌تێ :
(هەرچی دژی سوپاسی سوڵتانی عوسمانی بجەنگێت تەڵاقی دەکەوێت)
2- ناكرێت به پێی لێدوانی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و وتاره نوسراوه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رووداوه‌كان بكه‌ین، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت ئه‌وه نییه كه ده‌وترێت! پلانه‌كان به نهێنی ده‌مێنه‌وه تا كاتی ئه‌نجامدانی.
لێدوانی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی توركیا و سوریا هه‌ر وه‌ك لێدوانی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم و عێراق وان هیچی نه جێگای ئومێده و نه مایه‌ی نائومێدین، ده‌یان جار گوێمان لێبووه كه سه‌رۆك ده‌ڵێ چیتر قبوڵی ناكه‌ین، به‌ڵام نه‌رمتر چۆته به‌رده‌رگای ئه‌وانه‌ی كه هه‌ره‌شه‌ی لێكردوون، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان قسه‌كانی وه‌ك بڵقی سه‌رئاو وان، زۆر به كورتی له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هیچ نه‌خشه‌و پلانیك قابیلی قبوڵ‌كردن نییه، هه‌موو كورده‌كانی رۆژوا ببنه مامه ریشه له ئازایه‌تیدا و بنه قاسملو له ژیریدا، ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا پشتگیر نه‌بن، نابن!
3- به درێژایی مێژووی كورد، هیچ هێزێك ئه‌وه‌نده‌ی هه‌سه‌ده ئازا و بوێر له شه‌ڕدا و ژیر و واقع بین له سیاسه‌تدا نه‌بووه و ناش بێت…
4- ئه‌نه‌كه‌سه ده‌كرێت پیسترین مقاش بێت به ده‌ست توركیا و سوریاوه بۆ تێكدانی نیوماڵی كورد، بێگومان پارتی له به‌كارهێنانی ئه‌نه‌كه‌سه پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌نه‌كه‌سه لقێكی پارتییه كه توركیا دروستی كردون به پاره‌ی هه‌رێم زل كراون بۆ تێكدانی ئه‌زموونی رۆژئاوا ئاماده‌كراون..
ده‌بوایه ئه‌نه‌كه‌سه بچونایه بۆ عه‌فرین و سه‌ریكانێ پێش ئە‌وه‌ی داوابكه‌ن بچن بۆ كۆبانێ!
5- ئه‌وه ئازایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع نه‌بوو كه دیمه‌شق روخا، ئه‌وه ویستی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بوو، هه‌موومان ئه‌و راستیه ده‌زانین كه هێزێك به سه‌ر پشتی ده‌بابه‌ی ئیسرائیله‌وه هاتبێت نابێته خێر بۆ مسوڵمان، به‌ڵام توركیا ده‌یه‌وێت بۆ لێدانی كورد سود له بێده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د شه‌رع وه‌ربگرێ ، به هه‌موو پێودانگێك ئه‌حمه‌د شه‌رع پیاوی رووداوه گه‌وره‌كان نییه، قاعیده بووه، دواتر ده‌بێت به داعش و دواتر هێزی رزگای شامی بۆ دروست ده‌كه‌ن و ئێستاش كردویانه به سه‌رۆكی سوریا، بوكه‌ڵه‌یه‌كی سوكه، هیچ كاتێك سیخور ئاینده‌ی گه‌ش نه‌بووه، به ئه‌حمه‌د شه‌رعیشه‌وه!
6- پێویست بوو ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمدا بوون دادگای بكرێن و كاری سیاسی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیشیان لێ قه‌ده‌غه بكرێت ئه‌گه‌ر ریفراندۆم نه‌بوایه بارودۆخی ئێستای كوردستان بۆنی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی لێده‌هات، به‌ڵام به پلانی توركیا، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ریفراندۆمی كرد له گه‌ڵ هاوئاوازه‌كانی و كێشه‌ی كوردی بۆ چه‌ندین ده‌یه برده دواوه‌و دۆسته‌كانی كوردیان له ته‌واوی جیهاندا نا‌ئومێد كرد، له ئێستادا ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له ریفراندۆم پێویسته پرسیان پێ نه‌كرێت و سه‌یری ده‌م و كاوێژیان نه‌كرێت!
محمد ڕەشید میرە