لڤین
هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” هۆشداری بە گروپە چەکدارەکان دەدەن تاکۆتایی ساڵ ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێکانی چۆڵبکەن، دەشڵێن ئامادەکاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەیان دەکەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، لەماوەی ئۆپراسیۆنەکانی چەند رۆژی رابردوو هێزەکانمان توانیویانە گورزێکی کوشندە لە گروپە چەکدارەکان بدەن و پاشەکشەیان پێکردوون بەتایبەت لە دەوروبەری بەنداوی تشرین”.
وتیشیان ” پلانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرێ سپی و سەرێکانی داناوەو ئامادەکاری بۆ دەکەین، داواش لە گروپە چەکدارەکان دەکەین تا ساڵی نوێ ئەو ناوچانە چۆڵبکەن”.
ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا مەترسی گروپە چەکدارەکان لە بەنداوی تشرین بوونی نەماوە و هێزەکانی هەسەدە کۆنتڕۆڵییان کردووە.