Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

جیاوازی دەنگی لایەنە سیاسیەكان لە پارێزگای هەڵەبجە لە نێوان دوو هەڵبژاردندا

Screenshot

ئامادەكردنی : علی ناصر

لە مانگی 10 ی  ساڵی 2021 هەڵبژردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام درا كە یەكگرتووی ئیسلامی لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە هێزی یەكەم بوو ، دەنگی یەكێتی بە نسبەت پارێزگایەكی وەك هەڵەبجە شۆك هێنەر بوو چوونكە لەسەر ئاستی پارێزگاكە هێزی دووەم بوو بە دەنگێكی زۆر لە دوای هێزی یەكەمەوە بوو بۆ ئەو مەبەستە بڕوانە  ( نەخشەی ژمارە ( 1 )

1

لەم ئەنجامەی ساڵی 2021 بۆمان دەردەكەوێت یەكێتی بە خۆی و هاوپەیمانەكەیەوە بەڕێژەیەكی بەرچاو لە دوای هێزی یەكەمەوەیە كە یەكگرتووی ئیسلامیە ، ئەگەر سەیری هەڵبژاردنی 2021 بكەین بەتەواوی ئیسلامیەكان باڵیان كێشاوە بەسەر پارێزگاكەدا ویەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری نزیكەی لە سەدا پەنجای دەنگی پارێزگاكەیان بەدەستهێناوە …

بەڵام بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2024 دەبینین یەكێتی توانیویەتی بەدەنگێكی یەكجار باش پێش لایەنكانی بكەوێت و بە جیاوازیەكی زۆر لە هێزی دووەمەوە ببێتە هێزی یەكەم وە توانیویەتی بە تەنهاو بێ هیچ هاوپەیمانیەك لە هەردوو هێزی سەرەكی ئیسلامیەكان ( یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری ) بباتەوە كە بۆ یەكەم جارە یەكێتی بەتەنها خۆی لە كۆی دەنگی هەردوو لایەنە ئیسلامیەكە بباتەوە ، كە ئەمەش بۆ ئیسلامیەكان و چاودێرانی سیاسی چاوەڕوان نەكراو بوو ، بۆ ئەو مەبەستە بڕوانە ( نەخشەی ژمارە (2)

 

2

 

لەم خشتەی سەرەوە بۆمان دەر دەكەوێت یەكێتی لەم هەڵبژاردنە بە میتۆدی وتە مێژویەكەی سەرۆكی یەكێتی كە لە پارێزگای هەڵەبجە پێشكەشی كرد و ڕووی كردە مامۆستایانی ئاینی و توانی بە دانیشتوانە هوشیارەكەی پارێزگای هەڵەبجە بڵێت ئێمە دەتوانین بەریگریكارو بڵاوكراوەی دینی ئیسلام بین ، هەروەها دانانی كەسێكە گەنج و بە توانا بۆ سەرپەرشتیاری بازنەی پارێزگای هەڵەبجە كە لەماوەی 3 ساڵی ڕابردوو بێجیاوازی سیاسی و شەخصی توانیبووی خزمەتی چین و توێژەكانی پارێزگاكە بكات ، ئەمانە وای كرد یەكێتی پارێزگاكە كە لە ساڵی 1994 وە لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئیسلامیەكاندا بوو بە (هێز بێت یان بە دەنگ ) وەربگرێتەوە ، كە ئەمەش ئەركێكی قورستر دەخاتە سەر شانی یەكێتی …

بەگشتی دەتوانین بڵێین یەكێتی لە هەڵبژاردنی 2024 توانی جیاوازیەكی ماراسۆن ئاسا بكات و بە جیاوازیەكی زۆر پێش لایەنە ڕكەبەرەكانی بكەوێت بە تایبەت پارتی كە یەكێتی توانیویەتی ( دوو هێندەو نیوی پارتی دەنگ بهێنێت ) بۆ ئەو مەبەستە بڕوانە ( نەخشەی ژمارە ( 3 )

3

بەپێی خشتەی ژمارە 3 دەنگی لایەنەكان جگە لە كۆمەڵی دادگەری زیادی كردووە بەڵام ئەگەر بەپێی ڕێژەی سەدی كۆی دەنگدان بێت ئەوا بەس یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕێژەی سەدی زیادی كردووە هەموو لایەنەكانی تر ڕێژەی سەدی دەنگەكانیان كەمی كردووە وەك لە خشتەكەی سەروەدا دیارە …

بەڵام یەكێتی بە شێوەیەكی بەرچاو دەنگكانی زیادی كردووە بە شێوەیەك لە ( 140 % ) دەنگەكانی زیادی كردووە ، بڕوانە خشتەی ژمارە ( 4 )

4

كە ئەمەش زیاد كردنێكی زۆرەو پێویستە یەكێتی ڕێزی دەنگدەرەكانی لە پارێزگای هەڵەبجە بگرێ وە برەو بەو لایەنە بدات كە بوەتە هۆكاری زیادكردنی دەنگەكانی وە خزمەت گوزاری بۆ پارێزگاكەو هەنگاوەكانی بوون بە پارێزگایەكی فعلی بخاتە بواری جێ بەجێ كردنەوە .

 

تێبینی / هەندێك كە شارەزایان لە سیستەمی هەڵبژاردن نیە دەڵێن بۆ یەكێتی دوو كورسی نە هێناوە ؟

بۆ وەڵامی ئەوە سیستەمەكە كە سیستەمی باقی ئەقوایە زۆرترین ماوە ڕێگەی نەداوە یەكێتی دوو كورسی بهێنێت ئەگینا ( 12530 دابەش 2 = 6265 )

كورسی سێهەم لە پارێزگای هەڵەبجە بە ( 4940 ) دەنگ هاتووە ( 6265 – 4940 = 1325 دەنگ كەواتە یەكێتی 1325 دەنگی بۆ كورسی دووەمیش زیاتربوو بەڵام سیستەمەكە ڕێگربوو لەوەی كە یەكێتی دوو كورسی بهێنێت نەك دەنگەكانی .

لڤین پرێس

نوێترین

كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
دوو تیرۆرست دەستگیر کران
Scroll to Top