لڤین
تۆمارێکی دەنگی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، ململانێیەکی توندی دەسەڵاتی لەناو پارتیدا هەڵگیرساند. ئەو تۆمارە کە یەکەمجار لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە مەسرور بارزانیەوە بڵاوکراوەتەوە، دووبەرەکی قووڵی نێوان بنەماڵەی بارزانی ئاشکراکردووە.
لە کاتێکدا کە میدیاکانی مەسرور بارزانی بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەو تۆمارەیان بڵاوکردۆتەوە، میدیاکانی نێچیرڤان بارزانی بەتایبەتی ڕووداو نەک هەر ئامادەنەبوون بڵاوی بکەنەوە.بەڵکو چەند بابەتێکیان بڵاوکردوە لەسەر زیرەکی دەستکرد کە وەک وەڵامێک دەردەکەوت بۆ تۆمارە دەنگیەیی کە لەلایەن میدیاکانی مەسرور بارزانیەوە بڵاوکرانەوە ئەم ناتەباییە بووەتە هۆی ئەوەی کە قسە و باسەکان سەبارەت بە ناتەبای نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی پەرەی پێبدرێت.
میدیا سێبەرەکانی مەسرور بارزانی، ڕووداو تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە پارە لە لایەنێک وەردەگرێت و کار بۆ لایەنێکی تر دەکات. ئەم تۆمەتانە زیاتر ناتەبای نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ڕووندەکاتەوە.