لڤین
دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ١٧٠ سەر ئاژەڵ لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکران و ئاژەڵەکان رادەستی خاوەنەکەی کراوەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند” دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه ١٧٠ سه‌ر مه‌ڕی لێدزراوه، لە پاش لێکۆڵینەوەکان، توانرا ئاژەڵەكان له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه و ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكانه‌وه دو تۆمه‌تبار لەسەر ئەو دۆسیەیە ده‌ستگیركران و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداوه.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ب، م، ح له‌دایكبووی ١٩٩٣ – ر، س، م له‌دایكبووی ١٩٨٦) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی ٤٤٤ له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.