لڤین
بەڕێوبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی.
ئەمڕۆ شەممە 31ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، “ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە لینکی گرێبەستی الکترۆنی لەکۆمپانیا ڕێگە پێدراوەکان بۆ بەڕێوبەرایەتیمان کراوەتەوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “هاوڵاتییان دەتوانن گرێبەستی تۆمارکردنی یەکەمجار (ژمارەی کاتی) بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان ئەنجام بدەن لە بەڕێوبەرایەتیمان کاریان بۆ دەکرێت لە بەرواری 1/9/2024 بەدواوە”.