لڤین
مامۆستا سابیر خودامورادی پێشنوێژی مزگەوتی گەڕەکی قەوەخ لە شاری سەقز، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان سزای 15 مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، لەم دواییانەدا مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی گەڕەكی قەوەخی شاری سەقز لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی هەمەدان سزای 15 مانگ بەندكران بە سەریدا سەپێنراوە. ئەم سزایە لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی بەم مامۆستا كوردە راگەیەندراوە.
ئەو مامۆستا کوردە لە مانگی ئایاری 2023 دا بەهۆی ئهوهی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی “ژینا و ژن، ژیان، ئازادی” كردووه، بهو هۆیهوه سزا دراوه.