لڤین ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێتەوە
دیجیتاڵ میدیای لڤین، کە یەکێکە لە میدیا دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بە ئامانجی بێدەنگکردنی دەنگی ئازادی لڤین . ئەمڕۆ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی دەسەڵات هێرشێکی هەماهەنگی بۆ سەر پەیجی فەرمی لڤین لە فەیسبووک دەستپێکرد و هەوڵی داخستنی دا. ئەمەش دوای هێرشێکی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دێت کە لە ئەنجامدا پەیجی لڤین داخرا.
تەنها لە مانگی ئابدا ماڵپەڕی لێڤین بەرگەی ٢٦٣١ هێرشی ئەلیکترۆنی(DDOS ) گرتووە، ئەمەش جەخت لەسەر هەوڵە بێوچانەکان دەکاتەوە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ئازادی لڤین. ئەم هێرشە بەردەوامانە لەلایەن لڤینەوە وەک هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین و ڕەنگدانەوەی ترسی دەسەڵات لە میدیای سەربەخۆ سەیر دەکرێت.
مێژوو دەریخستووە کە لڤین ڕووبەڕووی جۆرەها سەرکوتکردن بووەتەوە و نەوەستاوە، لەوانە تیرۆرکردن و هەڕەشەکردن و زیندانیکردن. ئەم هێرشە ئەلیکترۆنییانە و هەوڵدان بۆ داخستنی پلاتفۆرمەکانی، هەرگیز لڤین ڕاناگرێت.