Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
WhatsApp Image 2024-08-22 at 15.25.30_e39a6096
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ژێر بەڕەی ماڵی بارزانی هاتە سەر بەڕە

نووسینی : عەبدولڕەحمان زەنگەنە
لە نامەيەکدا ساڵ پار بۆ نێچير و مەسعود بەرزانی لە ڕیی سەرۆ قادرەوە ناردم، نوسيبوم ئەگەر بکوژی (دلێر)ی کوڕم کە عەلی سنجاری و لەتيف گلييە نەدرێنە دادگا، مامۆستا جەرجيس فەتحوڵا زۆر نهێنيی شاراوەی سەبارەت بە بنەماڵەکەی ئێوەی بۆ گێڕاومەتەوە، هەمويان ئاشکرا دەکەم و ميللەتی کوردی لێ بەئاگا دەهێنمەوە. لە کۆتايی نامەکەشدا نوسيبوم (لقد أعذر من أنذر) بەڵام بەبێ وەڵام مايەوە!.
هاوينی ساڵی (١٩٨٦) دەرەنجامی شەو و ڕۆژێک لە ئەشکەنجەدان، لە سەردەمی سەدامی گۆڕبەگۆڕدا لە هەولێر، کە وەک ڕۆژنامەنوسێک سەرپەرشتيی گۆڤاری (زانکۆ) لە زانکۆی سەڵاحەدينم دەکرد، لە پاش دو حەفتە لەو ئەشکەنجەدانە، بە خێزانی ماڵئاواييمان لە زێد و وڵات بەرەو ئێران و دواڕۆژێکی ناديار و ژيانی ئاوارەيی کرد. ئۆردوگاکانی سەردەشت، ورمێ، خۆی، وەرامينمان تەی کرد، دەرەنجام لە ئۆردوگای جەهروم گيرساينەوە. تاسەی دابڕان و گڕی تەنوری سۆزی دوريی لە دۆستان، خستميە سەر کەڵکەڵەی بينينی هاوڕێی دێرين و هاوبيرم، شەهيدی هەڵوێستی کوردپەوەری و چەپڕەويی، بيرمەندی هەميشە زيندو کاک فەلەکەدين کاکەيی. دو شەو و دو ڕۆژ لە باشوری ئێران لە شاری جەهرۆمەوە بەڕێوە بوم، تا لە ماڵی خۆيان لە باکۆری ئێران لە شاری ورمێ بە ديداری يەکدی شاد بوينەوە. ڕۆژانە جێبێک دەهاتە شوێنمان و دەمانی بردە ڕاديۆکەی پارتی لە ڕاژان.

ڕۆژێک کاک فەلەک وتی نێچيرڤان بەرزانی دەيەوێ بتبينێ، بەڵام ئەگەر داوای مانەوە و کارکردنی ڕاديۆی لێ کردی، نەخەڵەتابی بەڵێنی مانەوە بدەی! چونکو من بە دەستی ئەم دەبەنگانەوە گرفتار بوم و لەم تەمەن و بارودۆخە خیزانييەمدا ناتوانم سەنگەر بگۆڕم، ئەگەريش زۆر بڕوام بە خۆم نەبايە، دەمێک بو عەقڵم لەدەست دابو! ئێران هێند بە سوکی تێمان دەڕوانێ، هەر لە ئێرەوە ئيدريس بەرزانی (ئەو کاتە هێشتا نەمردبو) ئەگەر بە شەق بيبەن تا دەگاتە ورمێ، پياوی تێدا نييە بڵێ لەل! ئەوەشيان سەربار بێت، کە نە خاوەنی خۆمانين و نە خاوەنی هيچ ئيرادە و هەڵوێستێک، هەر قسەيەکيش دەيکەين ئەگەر بە دڵی ئەوان نەبێ، يەکسەر دەيدەنە چاوماندا و دەڵێن: ئەی مەلا مستەفای سەرۆکتان نەچو دەستی شای گۆڕبەگۆڕی ماچ کرد!

فەرەنسۆ حەريری هات بە شوێنمدا و بردمی بۆ چادرەکەی نێچيرڤان، ئەو فەرەنسۆيەی کە لە هەولێر گونی گونداری دەردەکرد، لەوێ لە بەردەستی نێچيردا هێند کەساس و زەليل بو، سەگی لای خۆمان (نەک سەگی ئەروپی) بە حاڵی نەبێت. کە چايی و ئاوی بۆ دەهێناين و مێزەکەی دەسڕی و ميوەی بۆ دادەناين، هەمو جارێک وەک ئەوەی لە خزمەتی خەليفەی ئيسلامدا وەستابێ، بە کڕنۆش بردن پاشەوپاش دەکشايەوە بۆ ئەوەی لە چادرەکە دەرچێ! قسەکەی کاک فەلەک هاتە دی و داوای مانەوەی لێ کردم، وتم من زۆر حەز بە مانەوە دەکەم، بەڵام ماڵومنداڵ خزم و کەسوکاريان لە دەرەوەيە و بە مانەوە قاييل نابن.
من لە هەر کوێيەک بم دەتوانم خزمەتی ميللەتەکەم بکەم. لە پاش وتوێژێک لە بارەی زۆر شتەوە، کە هيوای بە مانەوەم نەما، هەڵيدايە و وتی: لە ڕوانگەی ئەو زانيارييانەی کاک فەلەک لە بارەی تۆوە بۆی گێڕاومەتەوە، دەمەوێ ڕێزێک لە هەڵوێستی کوردانە و مەردانەی پاکت بگرم، بەوەی نەک تەنها بۆ خانەوادەکەی خۆت، بەڵکو ناوی هەر خانەوادەی ديکەشمان بدەيتێ، ئێمە ليزەپاس و ڤيزەی چونە سوريايان بۆ دەکەين. وتم بەڵام بە مەرجێک، من ناپرسم کێ پارتييە يان سەر بە چی حيزبێکە، بەڵکو ئەو خانەوادانەم بەلاوە گرنگە کە خەڵکانی ڕۆشنبير يان قوتابی زانکۆ بون و بە ناچاری بەجێيان هێشتووە، لە سەری ڕێک کەوتين. پاشتر ناوی نزيکەی ٢٥ خانەوادەم لە کەرەج دا بە دکتۆر شەوکەت و نێچير بەڵێنەکەی بەدی هێنا و ڤيزەيان بۆ کرا، ماڵی ئەکرەمی مام عەلی چايچی لە سلیمانی، مامۆستا جەلالەدين بەرزنجی کە ئێستا لە شاری ڤێستەرۆسە، فەيسەڵ پاشا و قادری ئامۆزای، لەگەڵ چەندين خانەوادەی ديکەدا. پاشتر سۆراخی مامۆستا (جەرجيس فەتحوڵا)م لە کاک فەلەک پرسی، وتی لە ڕێکخراوەی خاچی سور لە تەهران کار دەکات و تەلەفونەکەيم لێ وەرگرت. ناوبراو لە سەردەمی شۆڕش راوێژکاری مەلا مستەفا بو، خاوەن چەندين کتێبی بەپێزە. منيش کاتی خۆی لە بەغدا لە ڕۆژنامەی (التآخي) لە خزمەتی بەڕێزياندا وەکو پەيامنێری کەرکوک کارمەندی ڕۆژنامەکەی بوم، وەک وەفادارييەک ويستم سەردانيان بکەم. مامۆستا جەرجيس وەک ئەوەی لە ئاسمان کەوتبمە خوارەوە پێی گەشايەوە، زۆربەی ڕۆژەکان لە کەرەج و تەهران پێکەوە دەبوين و پێکەوەش نانمان دەخوارد. مامۆستا کەوتە گێڕانەوەی ڕوداوی سەيروسەمەرە سەبارەت بە پارتەکەی مەسعود بەرزانی. وتی مانگی پێشو (فەزيحەيەکی) زۆر گەورە لە کەرج ڕوی دا، بەڵام لە سەر زاری من مەيگێڕەوە:
فەرەنسۆ حەريری لە دانشتنێکدا لێپرسراوی يەکێتی قوتابيانی کەرەج دەعوەت و سەرخۆش دەکات، پاشان کاری سێکسی لەگەڵدا دەکات و بە روتيش وێنەی دەگرێ! کوڕە لە خێزانێکی ناسراو بو، لەو ڕەفتارەی فەرەنسۆ بە دەنگ دێت و دەنگۆی دەبێ! پاشتر بۆ زياتر دڵنيابون لەو کارە قێزەونەی فەرەنسۆ (مەحمود محەمەد) کە ئێستا ئەندامی مەکتەبی سياسييەکەی پارتەکەی مەسعودە، نيوەڕوانێک بۆ نانخواردن لە کەرەج دەعوەتم کرد، ڕاستی و دروستيی هەواڵەکەم لێی پرسی، ڕاشکاوانە و بێ پێچوپەنا وتی ڕاستە و لە سەر ئەو مەسەلە لێپرسينەوەی لەگەڵدا کراوە. لە وەڵامدا وتويەتی ئێمە قوتابی بۆ خوێندن بۆ وڵاتان دەنێرينە دەرەوە، کە خوێندن تەواو دەکەن نەک هەر واز لە پارتی دەهێنن، بەڵکو دژايەتيشمان دەکەن، منيش وەکو لێپرسراوێکی پاراستن بە ئاگاداريی بارەگای بەرزانی، ئەو کارە لەگەڵ ئەو قوتابی و چەندين قوتابی ديکەشدا کردووە، وێنەکانيشيان وەک بارمتە لامان پارێزراون!
لە پاش دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەگەڵ مامۆستا جەرجيس فەتحوڵا لە سويد يەکمان گرتەوە، لە سەر هەمان پرس ناوی چەندين کادری پێشکەوتوی نێو پارتەکەی مەسعودی هێنا، کە ئەم جارەيان لە ڕێی پاراستنەکە مەسرور بەرزانييەوە نەک تەنها بە وێنە، بەڵکو بە بڕە ڤيديۆ و بە ڕوتی و بە شێوەی جياواز بڕە فيلمی سێکسيی گرتون، ئەو وێنانەی لە کەرەج ڕوی دەدا تەنها جنسی نێرينەی دەگرتەوە، بەڵام لە هەولێر نێر و مێ لەو ڕيسواکردنە يەکسان بون! تەنانەت لە ئەرشيفی تايبەتی وەک بارمتە پارێزراون، بۆ بەڵگە باسی بڕە ڤيديۆی سێکسيی فەرەنسۆی لەگەڵ سەرۆکی يەکێتی قوتابيانی ئەو سەردەمەی هەولێری کرد بە ناوی (پ.-.س) کە ئێستا وەزيرە.

 

ئەمە يەکێکە لەو نهێنييە شاراوانە، سەبارەت بەو دکتۆر و کاديرە پێشکەوتوانەی پارتی و هونەرمەند و نوسەر و دەزگا ئەمنييەکانيان، کە داکۆکيی کوێرانە لە هەر رەفتار و خيانەتێکی مەسعود و پارتی دەکەن، پاساوی نابەجێی بۆ دەهێننەوە و ناتوانن لە ڕکێفيان دەرچن. ئەگەر پارتی لە هيچ بوارێکدا ديموکراتييەت و يەکسانی نەپاراستبێ، ئەوە لەم گۆڕەپانەدا يەکسانيی تەواوی لە نێوان ژنان و پياوان و نێر و مێدا پاراستووە.
عەبدولڕەحمان زەنگەنە – ستۆکهۆڵم – 26-7-2015

هەڵدانەوەی پەردە لە سەر خەمەکانی بيرمەندی دڵشکاو کاک فەلەکەدين کاکەيی و مامۆستا جەرجيس فەتحوڵا، لە کەناری دەريای فەرامۆشيدا قەتيسيان خواردووە، منيش لە پێناو گەياندنی ڕاستييەکان، دەمێکە خوێنی خۆمم کردۆتە کاسەوە و لە سەر دەستی خۆمم داناوە. چونکو خيانەت و ناپاکييەکانی بنەماڵەی چەپەڵی بەرزانی و تاڵەبانی و دوکانە سياسييەکانی هاوئاوازيان، بەرديش بە دەنگ دەهێنن!
لە کۆتايی هەشتاکاندا گەيشتينە سويد و لە شاری کارلسکرۆنا جێگير بوين. تەلەفونم بۆ مامۆستا جەرجيس کرد. فەرموی لە ماوەی هەفتەيەکدا لە ڕێگای خاچی سورەوە بۆ شارەکەی خۆمت دەگوێزمەوە، بەڵام با کوردانی ئێرە نەزانن پێشتر من و تۆ يەکدی دەناسين، چونکو زۆرينەيان ئەو ڕۆژەی خوداوەند ڕەوشتی دابەشکردووە لەوێ نەبون!
دەمێک بو مامۆستا هەر لە سەردەمی شۆڕشەوە، پەيوەنديی بە موخابەراتی دەوڵەتە زلهیزەکانەوە هەبو! سێ ڕۆژی نەخاياند بۆ شاری کاترينە هۆڵمی نزيک ستۆکهۆڵم گوێزراينەوە. ئەو سەردەمە کورد نەيدەزانی کۆمپيوتەر و فۆتۆشۆپ چييە و باو باوی کاميرا و ڤيديۆ بو، مامۆستا جەرجيس فەرموی بڕە ڤيديۆيەکم لەڕێی دۆستێکەوە پێ گەيشتووە، با نهێنيی ڕوداوەکانی بۆ پاشەڕۆژ بمێنێتەوە. لە ڤيديۆکەدا يەکێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو کە سنوريان بە مەرزی عيراقەوەيە، بە سەردانێکی فەرمی بانگهێشەی بەغدا دەکرێ، نامەوێ ناوی بزڕێنم چونکو لە ژياندا نەماوە. چەند پاسەوانێکی سەدامی گۆڕبەگۆڕ بە نۆرە تێی بەربوبون و کاری سێکسييان لەگەڵدا ئەنجام دەدا! سەداميش لە ژوری کۆنترۆلەوە بە قاقای پێکەنين تەماشای دەکرد! ئەوەی گوێم لێ بو کابرا دەيوت (يەبوی، يەبوی) ڕۆژی دوايی مامۆستا فەرموی: بيرتە لە پاش ئەنفال و کيمياباران تاڵەبانی و سەرانی ديکەی کورد بە نۆرە چونە خزمەت سەدام و ئەملاو ئەولاشيان ماچ کرد؟ لە گەڕانەوەدا هەر يەکەو سەرو جانتا دۆلاريان پێ بەخشرا. سەدام بە پەنهانی بە نێچيرڤانی وتبو، ئەگەر مەسعودی مامت بێت، بە تەنها بە قەد هەمويان جانتا دۆلارم بۆی داناوە. نەخێر سيحری پارە مەسعودی گەياندە بەغدا و ئەويش سەروگوێلاکی سەدامی ماچ کرد!
مامۆستا جەرجيس فەرموی: هەر هەمان ڕۆژ سەدام مەسعودی لە شاندە ياوەرەکەی دابڕی و کەس نەيزانی بۆ کوێيان برد! مانگ زياتری خاياند، يەکێک دەيوت ماوە و يەک دەيوت کوژراوە و نەماوە. مامۆستا فەرموی ئێستا پێت دەڵێم ئەو مانگە مەسعود لە کوێ بو، بڕە ڤيديۆيەکی خستە سەر، مەسعود بەرزانی بە هەمان دەردی شێخەکەی کەنداو چوبو، پاسەوانەکانی سەدام بە کاری سێکسی لە مەسعود بەرزانی بەربوبون، سەداميش لە ژوری کۆنترۆلەوە بە قاقای پێکەنين تەماشای زەليليی مەسعودی دەکرد! پرسيارم کرد چۆن ئەو بڕە ڤيديۆيەی دەسکەوتووە؟ وتی لە ڕێی (سعد ساڵح جبر)ەوە.
بەر لەوەی مامۆستا جەرجيس فەتحوڵای بە يەکجارەکی بگەڕێتەوە بۆ وڵات، لە کاترينەهۆڵم چەند کتێبێکی وەکو (الحرب الکردية وانشقاق ١٩٦٤) ، (إسقاط النظام لا يكون بهذا) ، (العراق في عهد قاسم) ، (مغامرة الكويت) نوسيبو، ناوڕۆکی کتێبەکان لە بەرژەوەنديی بنەماڵەی بەرزانی نەبون. ڕۆژێکی سەرەتای نەوەدەکان تەلەفونی بۆ کردم و چوم بۆ خزمەتيان، وێنەی چەند کۆشکێکی پيشان دام، وتی کاميانت بە دڵە؟ فەرموی دوێنێ دکتۆر شەوکەت نامەيەکی مەسعود بەرزانی پێ گەياندم و نامەکەی پيشان دام، نوسيبوی موچەيەکی دە هێندەی موچەکەی سويدت بۆ دەبڕمەوە، کام لەم قەسرانەی مەسيف سەلاحەدين بە دڵی تۆيە لەسەرت تاپۆ دەکەم! ئۆتۆمبيل و کارەکەر و خزمەتکار و چێشتلێنەری تايبەتیت دەبێ، بەو مەرجەی بە يەکجارەکی بگەڕێيتەوە وڵات! منيش بڕياری چونەوەم داوە و تۆ دەڵێی چی؟ هەوڵی بێوچانم بۆ پاشگەزبونەوەی لەو بڕيارەی دا بەڵام بێسود بو، وتم ئايا گەڕانەوەکەت مەترسی لە سەر ژيانت دانانات؟ وەکو ئەوەی وێڵی دوای قەدەری خۆی کەوتبێت، چەند کۆشام و چيم وت و چيم کرد بێ سود بو!
هەر تاکێک لە ئێمەی مرۆڤ، بە خۆمان بزانين يان نەيزانين، خاڵێکی لاواز لە بونەوەرماندا هەيە، خاڵی لاوازی مامۆستاش تەماعی دونيا و پارەوپول بو! پێشنيازم کرد هەر نەبێ ئەو بڕە ڤيديۆ و نوسينانەی لە دژی ئەوانە، لەگەڵ خۆيدا نەيبات، فەرموی من بۆ پاراستنی کەرەستە تايبەتەکانم داوای (قاسە)م کردووە و مەترسيی لەسەر نابێت! پێم وت دڵم خەبەری داوە ئەم گەڕانەوەی بەڕێزتان پەشيمانيی بە دوادا دێت، وتی عبدالرحمن خۆت چاک دەمناسی من بڕوام بە زوبانی دڵ و ڕۆح و غەيبييات نييە.
لە مەسيفەوە چەندين جار تەلەفونی بۆ کردم. دوا جار بە تەلەفون وتی: تەلەفونەکەميان بە پاساوی چاک کردنەوە بڕيوە و ئێستا لە ماڵێکی دراوسێوە تەلەفونت بۆ دەکەم! پێرێ لە پاش نانخواردنی نيوەڕۆ باری تەندروستيم تێک چو، وا دەزانم دەرمانخوارد کرابم! ناونيشانی کەسێکی فەرەنسيی لە پاريس داپێم، وتی پێی بڵێ دوێنێ و پێرێ چەندين جار تەلەفونی بۆت کردووە و بێ وەڵام بو، بۆی بنوسە با بە زوترين کات لێرە دەرم بکات! ئيتر ئەوە دوا تەلەفونی مامۆستا بو. چەندين جار تەلەفونم بۆی کرد بەڵام بەبێ وەڵام! پەژارەيەکی قوڵ دايگرتم و نەمدەزانی چی بکەم، مانگی نەخاياند هەواڵی کۆچکردنەکەيم پێ گەيشت! پاشتر لە سەرچاوەيەکی ئاگادار زانيم، کە لەژێر چاودێريی خودی مەسعود و نێچير، دەستيان بە سەر کەلوپەلی نێو ماڵەکەيدا گرتبو، هاوشێوەی جەوهەر نامق و کاک فەلەک، ئەويش ژەهراوی کرا و بە بێ دەنگی سەری نايەوە. تەنانەت تەعزێيانيش بۆ دانەنا. وا دەزانم هەر ئەو بڕە ڤيديۆی مەسعود سەری خوارد!.
مامۆستا جەرجيس چەپڕەوێکی خەڵکی موسڵ بو، پارێزەرێکی خۆبەخش بو لە شێخ ئەحمەد بەرزانی و خێزانە بەرزانييەکان، کە لە پاش ڕوخانی جمهوريەتی مەهاباد گەڕانەوەيان بۆ عيراق.
عەبدولڕەحمان زەنگەنە – سوید – ستۆکهۆڵم – 24-8-2015
لڤین پرێس
Scroll to Top