لڤین
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند : 20ی مانگە و 50 رۆژە مووچە نەدراوە، ئەم تاوانە بە ویژدانی کێ رەوایە، هۆکار و پاساو چی بێت فەرمانبەرانی هەرێم و مناڵە بێنازەکانیان باجەکەی دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و وەکو ئەوەی برایانمان شەرەفی ساغکردنەوە و دەرچواندنی ئەو بڕیارە مێژووییەمان بەرکەوت، جەخت دەکەینەوە لە راگرتنی ئەم یارییە ناشرینە.
باسی لەوەشکرد: دەبێت هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بەرپرسیارانە کارئاسانی بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا، نەک خۆبدزنەوە و کۆسپی بۆ دروستبکەن و شەڕی سیاسی و بوارەکانی تر لەسەر حساباتی قوتی هاوڵاتی ساغ بکەنەوە، بەپێچەوانەوە ئێمە ناچارین سکاڵا لەسەر سەرپێچیکار تۆمار بکەین