لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

تومەنی ئێرانی هەڵوەشایەوە

iranian rial x

سەرۆکی ئێران بڕیاری لابردنی ٤ سفری دراوی نیشتمانی دەرکرد

لڤین

مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ شەممە مەرسومێکی کۆماریی دەرکرد کە تێیدا فەرمان بە بانکی ناوەندی دەکات بۆ جێبەجێکردنی یاسای لابردنی چوار سفر لەسەر دراوی نیشتمانیی وڵاتەکە.

بەپێی ئەم بڕیارە، ڕیاڵ وەک یەکەی فەرمیی پارەی نیشتمانیی ئێران دەمێنێتەوە، بەڵام قڕان دەبێتە یەکەی بچووکتری، بە شێوەیەک کە ١٠٠ قڕان بەرانبەرە بە یەک ڕیاڵ. لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەم یاسایەدا، ناوی “تومەن” کە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە ئێراندا بەکارهاتووە، بە فەرمی لەسەر دراوی نیشتمانی نامێنێت.

مەرسوومە کۆمارییەکە دەسەڵاتی پێشێلکردنی ئەم گۆڕانکارییە گەورانەی داوەتە بانکی ناوەندی، کە پێویستە بەپێی ماددەی ١٢٣ی دەستوری وڵات، لە نزیکترین کاتدا هەنگاوەکانی جێبەجێکردن دەست پێبکات.

هەروەها بانکی ناوەندی ئەرکدارە نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی نیشتمانی لە چوارچێوەی سیستەمی دراوی بانکی یەکلایی بکاتەوە و ڕێکبخات.

ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە چاکسازییە ئابوورییەکانی حکومەتی پزیشکیان دادەنرێت، کە ئامانجی ئاسانکاری مامەڵە دارایی و کەمکردنەوەی ئاڵۆزیی سیستەمی دراویی وڵاتەکەیە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top