داواکاری گشتی ئیستانبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئیسرائیل دەرکرد
لڤین
ئیستانبوڵ – داواکاری گشتی ئیستانبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەرزی ئەو وڵاتە دەرکرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ لە غەززە.
بەپێی بڕیارەکەی داواکاری گشتی ئیستانبوڵ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پێنج کەسایەتی بەرزی ئیسرائیلی دەرچووە کە بریتین لە:
- بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
- ئیسحاق هێرتسۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل
- یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل
- ئیتمار بین غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل
- دەیڤد سەلامە، فەرماندەی هێزی دەریایی ئیسرائیل













