لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد کرا

wena
هەواڵی ئازادکردنی دەمیرتاش بڵاوبووەوە
بەپێی هەواڵێك كە میدیاکانی تورکیا بڵاویانكردووەتەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەسەر رەزامەندیی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا بەشێوەیەكی كاتیی لە زیندان ئازادكراوە .
میدیای توركیا دەڵێت “دەمیرتاش داوای مۆڵەتی بینینی باشاک دەمیرتاشی هاوسەری کردووە کە بڕیارە نەشتەرگەریی بۆبکرێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش رەزامەندیی لەسەر داواكارییەكەی دەمیرتاش داوە”
ئاماژەبەوەشدەكەن “رۆژی هەینی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە بەندیخانەی ئەدرینەوە بۆ ئیستانبوڵ گواستراوەتەوە و لە کاتی نەشتەرگەرییەکەیدا لەگەڵ هاوسەرەکەی بووە”
بەگوێرەی میدیاکان، کاتێک دەمیرتاش لە نەخۆشخانە بووە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دەمیرتاش کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ هاوسەری دەمیرتاش خواستووە، جگە لەوە باخچەلی سوپاسی دەمیرتاشی کردووە بەهۆی ئەو هەڵوێستەی کە لە قۆناغی نوێیی چارەسەریدا پێشکەشی کردووە.

نوێترین دەرکەوتنی سەلاحەدین دەمیرتاش
نوێترین دەرکەوتنی سەلاحەدین دەمیرتاش، کە بە هۆی نەشتەرگەری هاوسەرەکەیەوە ڕێگەی پێدراوە بچێت بۆ لای
لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks