لڤین
دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر داخستنی، ئەمڕۆ چوارشەممە كۆریای باكور دەرگەی گەشتكردنی بۆ وڵاتەكەی لەبەرامبەر گەشتیارانی بیانی كردەوە.
كۆمپانیای (كۆریۆ تۆرێس)ی كۆریای باكور ئەمڕۆ چوارشەممە یەكەم گەشتی بۆ وڵاتەكەی ئەنجام دا، گەشتەكە بۆ ماوەی 5 رۆژە و بۆ 13 گەشتیاری بیانی ئەنجامدراوە.
گەشتیارەكان لە هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا، كەنەدا، یۆنان، نیوزلەندا، فڕەنسا، ئەڵمانیا، نەمسا، ئوستڕالیا و ئیتاڵیا هاتبوون و لە رێگەی وشكانی لە وڵاتی چینەوە هاتبوونە نێو شاری راسۆن لە باكوری رۆژهەڵاتی كۆریای باكور.
گەشتیارەكان لە رێگەی كۆمپانیاكەوە بەگرووپ لە شاری راسۆن سەردانی چەند دوكان و فرۆشگا و قوتابخانە و كارگەیەكیان پێ كرابوو.
كۆریای باكور لە سەرەتای دەركەوتنی پەتای كۆڕۆنا لە ساڵی 2020 دەرگەی هاتن بۆ ناو وڵاتەكەی بەسەر گەشتیاران بە تەواوی داخست.