Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
WhatsApp Image 2024-08-22 at 15.25.30_e39a6096
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

رووسیا: جەنگی سێیەمی جیهانی تەنها ئەوروپا ناگرێتەوە

لڤین

رووسیا لەبارەی هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی، هۆشداری بە وڵاتانی رۆژئاوا دەدات و دەڵێت، ئێوە پاڵپشتی ئۆکرانیا بۆ ئەم کارەتان کردووە و یاری بەئاگر دەکەن.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی rووسیا، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پەیامنێران لە مۆسکۆ، بە ئاماژەدان بە هێرشی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەی کورسک لە خاکی رووسیا، رایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا، بە هاندانی کیێڤ بۆ ئەم کارە، یاری بەئاگر دەکەن”.

لاڤرۆڤ هۆشداری بە ئەمریکا دا کە “جەنگی سێیەمی جیهانیی، تەنها لە ئەوروپادا سنووردار نابێت”.

ناوبراو پێشتریش دوای هێرشی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەی کورسک لە rووسیا، رایگەیاندبوو کە ” چیتر دانوستاندنەکان  بەڕێوەناچن”.

وەزیری دەرەوەی رووسیا بانگەشەی ئەوەی کرد، کە “ڕۆژئاوا دەیەوێت شەڕ لە ئۆکرانیا پەرەپێبدات و بە دوای کێشەدا دەگەڕێت، ئەمەش بە پێدانی گڵۆپی سەوز بۆ ئەو وڵاتە بۆ بەکارهێنانی چەکی سەربازی بیانی”.

لاڤرۆڤ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوان وەک منداڵی بچووک وان کە یاری بە کبریت دەکەن، ئێمەش جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە یاریکردن بە ئاگر زۆر مەترسیدارە بۆ ئەم گەورەساڵانە، هاوشێوەی منداڵێک کە لەم وڵاتە یان ئەو وڵاتە ڕۆژئاواییەدا چەکی ئەتۆمی پێسپێردراوە”.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا هێرشە بەرفراوانەکانی رووسیا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر دامەزراوە وزەی لڤیڤ و ناوچەکانی دیکەی ئۆکرانیا زیانێکی زۆری بەجێهێشتووە.

ئەندری یەرماک، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە داوای لە هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی کیێڤ کرد، کە رێگە بە ئۆکرانیا بدەن، چەکی رۆژئاوایی بۆ هێرشکردنە سەر قووڵایی خاکی رووسیا بەکاربهێنن.

لڤین پرێس
Scroll to Top