لڤین
ئەو ئاگرەی ڕۆژی ٢٢ی ئاب لە چیای پانجیۆ لە شاری کاڤالا لە یۆنان کەوتووەتەوە ماوەی حەوت ڕۆژە بەردەوامە و نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
لەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی یۆناندا بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکرێت ئاگرەکەی چیای پانجیۆ لە شوێنێکی زۆر سەختدایە کە دەستپێگەیشتنی ئەستەمە و سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، بەڵام حەوت ڕۆژە نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
هەروەها لە هەواڵەکاندا باس لەوە کراوە کە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە ٢٨٠ تیم، لە ڕێگەی ٤٦ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، سێ هێلیکۆپتەر و سێ فڕۆکەوە لە هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی ئەو ئاگرەدان، کە تا ئێستا نزیکەی ١٣ هەزار دۆنم زەوی دارستانەكانی سووتاندووە.
لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی مەترسی زۆری ئاگرەکەوە ئەمڕۆ لە سەرانسەری یۆنان زەنگی ئاگادارکردنەوە زەرد ڕاگەیاندرا.