لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی ئاشكراكرا

DEF Slemani

لڤین – دیارکۆ جەمال

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ رۆژی 18ی (ته‌مموز/7) تاوه‌كو 24ی (ته‌مموز/7)ی 2026، بڕی زیاتر له‌ نۆ ملیار و 750 ملیۆن و 827 هه‌زار دیناره‌، كه‌ 74%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی رابردوتر، به‌ڕێژه‌ی 7.85% كه‌میكردوه‌.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك نۆ ملیار و 750 ملیۆن و 827 هه‌زار و 522 دینار بوه‌، به‌جۆرێك كه‌ 74% ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، حه‌وت ملیار و 257 ملیۆن و 972 هه‌زار و 221 دیناری واتا 74%ی داهاته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌، بڕی دو ملیار و 492 ملیۆن و 855 هه‌زار و 304 دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 26%ی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه‌.

داهاتی هه‌فته‌ی پێشوتری سلێمانی واته‌ رۆژی 11ی (ته‌مموز/7) تاوه‌كو 18ی (ته‌مموز/7)ی 2026، بڕی 10 ملیار و 581 ملیۆن و 503 هه‌زار و 522 دینار بو، به‌مه‌ش رێژه‌ی داهاتی هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی 7.85% دابه‌زیوه‌.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكراده‌كات كه‌ پێكدێن له‌ 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه‌ و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

رۆژی 15ی(كانونی یەكەم/12)ی 2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران هەرێمی كوردستان بو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، بەڵام تائێستا پڕۆژەكە بە سەرانسەری نەكراوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top