لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سوپای ئیسرائیل: ئەفسەرێکمان لە باشووری لوبنان کوژرا

Israel soldiers

لڤین – دیارکۆ جەمال

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەفسەرێکییان لە هێزی پیادەی جۆلانی لە ناوچەی ڕووباری لیتانی لە باشووری لوبنان کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی سوپای ئیسرائیل ، ئێوارەی هەینی (15/5/2026) هێزێکی سەر بە کەتیبەی 12 لەژێر فەرماندەیی فیرقەی 36دا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە دەستپێکردووە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی حیزبوڵا ئاڕاستەی هێزێکیان کراوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکیان بە ناوی مەعوەز ڕوکنەتی تەمەن 24 ساڵان کە پلەی نەقیب بووە بە سەختی برینداربووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی سوپای ئیسرائیل دا ئاماژە بەوەشکراوە ، تیمە پزیشکییەکان هەوڵیانداوە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەفسەرەکە بکەن و ئامادەی بکەن بۆ گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەڵام باری تەندروستی تێکچووە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەند کاتژمێرێک بەر لەم ڕووداوەش لە هەمان ناوچە، سەربازێکی دیکەی سەر بە هەمان کەتیبە کە ڕائیدی پلە یەک بووە و بە ناوی نیگیڤ بە تەقەی هێزەکانی حیزبوڵا کوژراوە.

ئەم ڕووداوەنە لەکاتێکدان کە لە ناوچەی ڕووباری لیتانی چەند ڕۆژێکە شەڕو پێکدادانی توند لە نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حیزبوڵادا بەردەوامە، کە تێیدا مووشەکی ئاڕاستەکراو، هاوەن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنرێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top