لڤین
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت بۆ مانگی (ئازار/3) له‌بری 120 ملیار دینار، 60-70 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی بنێرێت و ده‌شڵێت، “نابێت به‌هۆی 50 ملیاره‌وه، ناردنی 950 ملیار دینار دوابخرێت”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “له باره‌ی موچه، بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم؛ عێراق ده‌ستده‌كات به دابه‌شكردنی موچه‌ی خۆی، ئه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تا ئێستا لیستی موچه‌و ته‌رازوی پێداچونه‌وه نه نێردراوه، ده‌بێت له زوترینكاتدا بنێردرێت، جگه له‌وه‌ش تا ئێستا ناكۆكی له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌ڵێن، 120 ملیار دینارمان نیه‌و له‌سه‌ر هیچ بڕێكی نوێ له‌گه‌ڵ عێراق ڕێكنه‌كه‌وتون.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیش، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕو، “پێویسته له زوترینكاتدا دۆسیه‌ی داهاتی ناوخۆ له‌گه‌ڵ عێراقدا یه‌كلابكه‌نه‌وه، به‌پێی ڕێككه‌وتنی پێش‌و ده‌بو هه‌رێم مانگانه 120 ملیار دینار بدات، ئێستا هه‌رێم، ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه ده‌توانم 60-70 ملیار دینار بده‌م”.
ده‌شڵێت، “نابێت 50 ملیار دیناری ئه‌و داهاته‌ی كه هه‌رێم ده‌ڵێت، ناتوانم بیده‌م، نزیكه‌ی 950 ملیار دینار دوابخات”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستیكردوه به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئازار/3)ی موچه‌خۆران، تاوه‌كو ئێستاش هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی موچه‌ی ئه‌و مانگه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دیارینه‌كراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش داهاتی ناوخۆی راده‌ست نه‌كردوه كه مانگه‌كانی پێش‌و 120 ملیار دیناری ره‌وانه ده‌كرد.

















