لڤین
کەناڵی سی ئێن ئێن ئهمڕۆ هەینی رایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی ئێرانە بۆ پێشنیاری ئاشتی 15 خاڵییەکەی، دهشڵێت، “ترهمپ بەدوای کۆتاییهێنان بە ململانێکاندا دەگەڕێت دوای ئەوەی ئاماژەکانی پێگەیشتوە بۆ ئامادەیی لایەنی ئێرانی بۆ هاتنە سەر مێزی دانوستان”.
کەناڵی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندوە، کۆشکی سپی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ هەینی وەڵامی ئێران بۆ چوارچێوەی پێشنیارکراوی وەربگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “ڕەنگە ئیدارەی ئەمریکا ئامانجی ‘سەرکەوتنی دیپلۆماسی’ بێت ئەگەر توندوتیژییەکان کەمببنەوە، بازاڕەکانی وزە سەقامگیرببن و گەروی هورمز بەشێوەیەکی پێویست بکرێتەوە.
بهگوێرهی راپۆرتهكه، “ئەمریکا بەرەبەرە دهكهوێته بەردەم کەمیی بژاردەی سەربازی کاریگەر، دوای ئەوەی هەزاران شوێن دەکاتە ئامانج، بژاردەی وەک هێرشی زەمینی یان دەستبەسەرداگرتنی دامەزراوەکانی یۆرانیۆم و خارك، كه لەڕادەبەدەر مەترسیدارە”.
ئهوهش هاتوه، “جوڵە سەربازییەکانی ئێستای پنتاگۆن کە بریتین لە ناردنی ژمارەیەکی سنوردار لە هێزی دەریایی، سنوردارە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بچوک”.
جەختیشی کردەوە، “ترهمپ بەدوای کۆتاییهێنان بە ململانێکاندا دەگەڕێت دوای ئەوەی ئاماژەکانی پێگەیشتوە بۆ ئامادەیی لایەنی ئێرانی بۆ هاتنە سەر مێزی دانوستان”.
پیت هێگسێس، وهزیری جهنگی ئهمریكا ڕایگەیاند، “دو ڕۆژ لەمەوبەر ئێران دو موشەکی شکستخواردوی بەرەو ئامانجێک ههڵدا كه چوار هەزار کیلۆمەتر دورە، ساڵانێکە دەڵێن مەودای موشەکەکانیان لە دو هەزار کیلۆمەتر زیاتر نییە. سەرسوڕهێنەرە، جارێکی دیکە ئێران درۆ دەکات”.
ئهوهشی خستهڕو، “بۆ جیهانیش دەڵێم: لەندەن چوار هەزار کیلۆمەتر لە ئێرانەوە دورە، واشنتنیش سێ هەزار و 300 کیلۆمەتر لە ڤەنزوێلا دورە، ئەوەش وڵاتێکی دیکەیە کە سەرۆک ترهمپ مامەڵەی لەگەڵدا کردوە و ماوەیەکی زۆرە هاوبەشی ئێران بوە”.
هێرشی ئهمریكا و ئیسرائیل بۆ سهر ئێران له مانگێك نزیكبوهتهوه، ههوڵهكان بۆ گهیشتن به ئاگربهست و چارهسهری دیپلۆماسی له ئارادایه، ئهمریكاش پاكێجێكی 15 خاڵی پێشكهشی حكومهتی تاران كردوه، له ئێستادا ئهمریكا چاوهڕوانی ئێرانه لهوبارهیهوه.













